دوو رۆژنامه‌نوسى كورد له‌ شه‌نگال ده‌ستگیركران

هەواڵ / کوردستان :: 19/10/2018‌ :: 643‌ جار بینراوە

دواڕۆژ، دهۆك
نیوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ هه‌ینى 19ى تشرینى یه‌كه‌م دوو رۆژنامه‌نوسى كه‌ناڵێكى كوردى له‌لایه‌ن هێزێكى چه‌كداره‌وه‌ له‌ سنوورى قه‌زاى شه‌نگال ده‌ستگیركران.


شه‌ماڵ ئاكره‌یى، به‌رپرسى نوسینگه‌ى كه‌ناڵى كوردستان 24 له‌ دهۆك بۆ دواڕۆژ وتى: (ماهر شه‌نگالى) په‌یامنێرى كه‌ناڵه‌كه‌یان و وێنه‌گره‌كه‌ى به‌ناوى (نایف عه‌یدۆ) له‌لایه‌ن هێزێك ده‌ستگیركراون، به‌ڵام تائێستا ئه‌وان دڵنیانین ئه‌و هێزه‌ كێیه بۆیه‌ ناتوانن زانیارى زیاتر له‌سه‌ر ئه‌و پرسه‌ بڵێن‌.

به‌ڵام مه‌یسه‌ر ئادانى، براى ماهر شه‌نگالى به‌ دواڕۆژى وت: "ماهر و وێنه‌گره‌كه‌ى له‌لایه‌ن حه‌شدى شه‌عبیه‌وه‌ ده‌ستگیركراون، چونكه‌ په‌یوه‌ندیمان به‌ پۆلیس و سوپاى عێراق كرد و ئه‌وان ده‌ڵێن ده‌ستگیركردنى ئه‌و دوو رۆژنامه‌نوسه‌ كارى ئه‌وان نه‌بوو".

به‌پێى وته‌ى ناوبراو، ئه‌و دوو رۆژنامه‌نوسه‌ له‌كاتى ئه‌نجامدانى راپۆرتێكى رۆژنامه‌وانیدا ده‌ستگیركراون و تائێستا نازانن له‌ كوێن و هۆكارى ده‌ستگیركردنییان چیه‌؟



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

بەپەلە