ئه‌مریكا ده‌نگۆیه‌ك سه‌باره‌ت به‌ تۆمارى ده‌نگى ساتى كوشتنى خاشقچى ره‌تده‌كاته‌وه‌

هەواڵ / جیهان :: 19/10/2018‌ :: 332‌ جار بینراوە
جه‌مال خاشقچى

تاگ :: جیهان

دواڕۆژ
میدیایه‌كى ئه‌مریكى بڵاویكرده‌وه‌: وەزیری دەرەوەی ئەمریكا لەمیانی سەردانەكەیدا بۆ توركیا گوێی لە تۆماری دەنگیی كوشتنی جەمال خاشقچی گرتووە و وته‌بێژى وه‌زاره‌ته‌كه‌ش ره‌تیده‌كاته‌وه‌.


تەلەفزیۆنی (ئەی بی سی) بڵاویكردەوە: بانگەشەی ئەوە كراوە رۆژى چوارشه‌ممه‌ لەمیانی سەردانەكەیدا بۆ ئەنقەرە كاربەدەستانی توركیا تۆماری دەنگیی پەیوەست بە كوژرانی خاشقچی-یان بۆ مایك پۆمپیۆ، وەزیری دەرەوەی ئەمریكا لێداوە و زانیارییان سەبارەت بە ئاشكراكردنی دەنگەكانی نێو تۆمارە دەنگییەكەش پێداوه‌.

ئاشكراشیكرد: كاربەدەستە توركەكە باسی لەوەكردووە خاشقچی لە كونسوڵخانەی سعودیە لە "ئەنجامی هەوڵێكدا كە ماوەی هەشت خولەكی خایاندووە، لە رێگەی خنكاندنەوە كوژراوە".

به‌ڵام هێزەر ناوێرت، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكا رایگه‌یاند: "مایك پۆمپیۆ، نە گوێی لە تۆمارێكی دەنگی سەبارەت بە دیارنەمانی خاشقچی گرتووە و نە زانیاریی سەبارەت بە ئاشكراكردنی دەنگەكانی نێو تۆمارە دەنگییەكە بینیوە".

جه‌مال خاشقچى رۆژنامه‌نووسى سعودیى دانیشتووى ئه‌مریكا، زیاتر له‌ دوو هه‌فته‌یه‌ بێسه‌روشوێنه‌ دواى ئه‌وه‌ى كه‌ سه‌ردانى كونسڵخانه‌ى وڵاته‌كه‌ى له‌ شارى ئه‌ستانبوڵى توركیا كرد. 



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure