گۆڕستانى شه‌هیدانى هه‌ڵه‌بجه‌ له‌ ئێران به‌ره‌و له‌ناوچوون ده‌چێت

هەواڵ / کوردستان :: 19/10/2018‌ :: 922‌ جار بینراوە

دواڕۆژ، عه‌لى حه‌مه‌ سه‌عید
ده‌یان گۆڕى شه‌هیدانى كیمیابارانى هه‌ڵه‌بجه‌ له‌ گۆڕستانێكى تارانى پایته‌ختى ئێران به‌ره‌و له‌ناوچون چوون و سه‌رۆكى كۆمه‌ڵه‌ى قوربانیانیش ده‌ڵێت: ئه‌گه‌رى هه‌یه‌ له‌ چه‌ند ساڵى داهاتوودا گۆڕستانه‌كه‌ به‌ ته‌واوه‌تى به‌ره‌و له‌ناوچوون بچێت.


لوقمان عه‌بدولقادر، سه‌رۆكی كۆمه‌ڵه‌ی قوربانیانی كیمیابارانی هه‌ڵه‌بجه‌ ئه‌مڕۆ هه‌ینى 19ى تشرینى یه‌كه‌مى 2018 به‌ دواڕۆژى راگه‌یاند: له‌گه‌ڵ ژماره‌یه‌ك له‌ كه‌سوكارى شه‌هیدانى كیمیابارانى هه‌ڵه‌بجه‌ سه‌ردانى گۆڕستانی به‌هه‌شتی زه‌هرامان كرد له‌ ئێران، به‌ڵام به‌داخه‌وه‌ بینیمان به‌ ده‌یان گۆڕى ئه‌و شه‌هیدانه‌ هیچ ئاسه‌وارێكیان نه‌ماوه‌ و ئه‌وانه‌شى كه‌ ماونه‌ته‌وه‌ به‌ ئه‌سته‌م ده‌ناسرێنه‌وه‌.

وتیشى: "ده‌بێت به‌رپرسانى حكومه‌تى هه‌رێم به‌ جدى كار له‌سه‌ر ئه‌م بابه‌ته‌ بكه‌ن، چونكه‌ مانه‌وه‌ى ئه‌و گۆڕانه‌ له‌ به‌ڵگه‌یه‌كى روونه‌ كه‌ چ تاوانێك به‌رامبه‌ر به‌ گه‌لى كورد ئه‌نجامدراوه‌".

سه‌رۆكى كۆمه‌ڵه‌ى قوربانیانى كیمیابارانى هه‌ڵه‌بجه‌ ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو: له‌ دواى كیمیابارانى هه‌ڵه‌بجه‌ له‌ 1988/3/16 به‌شێك له‌و هاوڵاتیانه‌ى به‌هۆى سه‌ختى برینه‌كانییانه‌وه‌ له‌ نه‌خۆشخانه‌كانى ئێران گیانیان له‌ده‌ستدا دواتر له‌ گۆڕستانى به‌هه‌شتى زه‌هرا به‌خاك سپێردران، هه‌ندێكیان ناونیشانیان له‌سه‌ر نوسراوه‌ و ژماره‌یه‌كى دیكه‌شیان له‌سه‌ر گۆڕه‌كانیان نوسراوه‌ (شه‌هیدى گومنام) واته‌ شه‌هیدى نه‌ناسراو، كه‌ كۆى گشتیان زیاد له‌ 70 گۆڕ ده‌بێت.



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure