هەولێر: بەهۆی روداوی هاتوچۆوه‌ پێنج كەس بوونە قوربانی

هەواڵ / کوردستان :: 18/10/2018‌ :: 422‌ جار بینراوە

تاگ :: جیهان

دواڕۆژ، ئاوارە حەمید
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌ 18ى تشرینى یه‌كه‌م، لە دوو روداوی هاتوچۆدا دوو كەس گیانیان لەدەستدا و سێ كەسی تریش برینداربوون، وتەبێژی پۆلیسی هاتوچۆی هەولێر-یش دەڵێت "روداوەكان بەهۆی تیژڕه‌وى-یه‌وه‌ بوون".

فازل حاجی، وتەبێژی پۆلیسی هاتوچۆی هەولێر بە دواڕۆژی راگەیەند :"ئەمڕۆ لەسەر رێگای سەرەكی هەولێر_كەركوك لەنزیك گوندی سیقوچان لەسایدی هاتن بۆ هەولێر ئۆتۆمبێلێكی كرۆلای تاكسی بەهۆی تیژڕه‌وییه‌وه‌  كۆنترۆڵی لەدەستداوه‌ و وەرگەڕاوه‌،  له‌ ئه‌نجامدا شوفێرەكەی گیانی لەدەستداوه‌".

به‌ وته‌ى وتەبێژی پۆلیسی هاتوچۆی هەولێر، هەر ئەمڕۆ لەسه‌ر رێگای هەولێر_شەقڵاوە (كۆڕێ) ئۆتۆمبێلێكی جۆری سۆزۆكی تایبەت لەبەر تیژڕه‌وى خۆی كێشاوه‌ بە چوار كه‌سى پیادە كە لەبه‌رده‌م دوكانێكدا وەستاون، لەئەنجامی كەسێك گیانی لەدەستداوه‌ و سێ كەسی تریش برینداربوون.



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure