دوو به‌رپرسى ئه‌مه‌ریكا و بریتانیا بایكۆتى كۆنفڕانسى وه‌به‌رهێنانى جیهانى لە سعودیە ده‌كه‌ن

هەواڵ / جیهان :: 19/10/2018‌ :: 670‌ جار بینراوە

تاگ :: جیهان

دواڕۆژ
سكرتێرى وه‌زاره‌تى دارایی بریتانیا و هاوتا ئه‌مه‌ریكییه‌كه‌ى بڕیاریانداوه‌ به‌شدارنه‌بن له‌ كۆنفڕانسى وه‌به‌رهێنانى جیهانى كه‌ بڕیاره‌ هه‌فته‌ى داهاتوو له‌ سعودیه‌ به‌ڕێوه‌بچێت، وه‌ك هه‌ڵوێست وه‌رگرتنێك له‌ دژى دیارنه‌مانى جه‌مال خاشقچى.


ڕۆژنامه‌ى تایم-ى ئه‌مه‌ریكى له‌سه‌ر زارى لیام فۆكس، سكرتێرى وه‌زاره‌تى دارایی بریتانیا و ستیڤن منوچین، سكرتێرى وه‌زاره‌تى خه‌زێنه‌ (دارایی) ئه‌مریكا-ه‌وه‌ بڵاویكرده‌وه‌ كه‌ ئه‌و دوو به‌رپرسه‌ به‌شدار نابن له‌ كۆنفڕانسى وه‌به‌رهێنانی جیهانی كه‌ له‌ژێر ناونیشانى "داڤۆس له‌ بیاباندا" له‌ سعودیه‌ بەڕێوەدەچێت وه‌ك هه‌ڵوێست وه‌رگرتنێک له‌دژى دیارنه‌مانى جه‌مال خاشقچى.

له‌و باره‌یه‌وه‌ لیام فۆكس، سكرتێرى وه‌زاره‌تى دارایی بریتانیا ده‌ڵێت :"كاته‌كه‌ی گونجاو نییه‌ بۆ ئه‌وه‌ی به‌شداربین له‌ كۆنفرانسه‌كه‌ی هه‌فته‌ی داهاتوو دوای دیارنه‌مانی خاشقچى".

دیارنه‌مانى جه‌مال خاشقچى، ڕۆژنامه‌نوسى سعودى و ستوننوسى ڕۆژنامه‌ى واشنتن پۆستى ئه‌مه‌ریكى له‌ توركیا، پاش سه‌ردانكردنى كنسوڵخانه‌ى وڵاته‌كه‌ى له‌ ئەستەنبوڵ  و بڵاوبوونه‌وه‌ى ده‌نگۆى پارچه‌پارچه‌کردنی لەناو ئەو کنسوڵخانەیە، بووه‌ته‌ هۆكارى ئه‌وه‌ى ژماره‌یه‌كی زۆر له‌ ده‌زگا میدیایه‌كانی وڵاتانى ڕۆژئاوا-ش به‌شدارنه‌بن له‌ كۆنفڕانسى "داڤۆسى ناو بیابان" كه‌ له‌ ریازى پایته‌ختى سعودییه‌ به‌ڕێوه‌ده‌چێت.



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure