جه‌مال خاشقچى "له‌ تێزابدا توێنراوه‌ته‌وه‌"

هەواڵ / جیهان :: 19/10/2018‌ :: 9298‌ جار بینراوە

تاگ :: جیهان

دواڕۆژ
رۆژنامه‌ى میره‌ر-ى بریتانى له‌ ژماره‌ى دوێنێ 18ى تشرینى یه‌كه‌م-یدا نووسیویه‌تى "ئه‌و كاربه‌ده‌ستانه‌ى توركیا كه‌ به‌دواى چاره‌نووسى جه‌مال خاشقچى دا ده‌گه‌ڕێن ره‌نگه‌ هه‌رگیز نه‌توانن ته‌رمه‌كه‌ى بدۆزنه‌وه‌".

رۆژنامه‌كه‌ ده‌ڵێت: "پێده‌چێت پاش ئه‌وه‌ى كه‌ به‌زیندوویى ئه‌و رۆژنامه‌نووسه‌ سعودیه‌ پارچه‌پارچه‌ كرابێت دواتر خرابێته‌ ناو ترشێكى زۆر كاریگه‌ره‌وه‌ (تێزاب) و ره‌نگه‌ هه‌رگیز ته‌رمه‌كه‌ى نه‌دۆزرێته‌وه‌".

جه‌مال خاشقچى رۆژنامه‌نووسى سعودیى دانیشتووى ئه‌مریكا، زیاتر له‌ دوو هه‌فته‌یه‌ بێسه‌روشوێنه‌ دواى ئه‌وه‌ى كه‌ سه‌ردانى كونسڵخانه‌ى وڵاته‌كه‌یى كرد له‌ شارى ئه‌ستانبوڵى توركیا.





  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure