نه‌خۆشیى شێتیى مانگا سه‌رهه‌ڵده‌داته‌وه‌

هەواڵ / جیهان :: 19/10/2018‌ :: 1446‌ جار بینراوە

تاگ :: جیهان

دواڕۆژ
بەپێی راپۆرتی رۆژنامەکانی بڕیتانیا کەیسێکی شێتی مانگا لە یه‌كێك له‌ کێڵگەكانى سکۆتلەندا دەستنیشانکراوه‌.


دەسەڵاتدارانی سکۆتلەندا لە راگەیاندراوێكدا ئاشکرایانکرد: رێوشوێنی پێویست لەو کێڵگەیەدا گیراوەتەبەر بۆ سنوردارکردنی هاتوچۆ.

پسپۆران دەڵێن: "ئەم نەخۆشییە لەو جۆرە حاڵەتەیە کە زیان بە مرۆڤ ناگەیەنێت و لە پزیشکی ڤێرتەنەریدا پێی دووترێت (BSE)".

لێکۆڵەران سەرقاڵی پشکنینن بۆ دۆزینەوەی سەرچاوەکانی ئەم نەخۆشییە کە ماوەی 10 ساڵە لە سکۆتلەندا تۆمارنەکراوە.



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure