ئاراس شێخ جەنگی روونكردنەوەیەك بڵاو دەكاتەوە

هەواڵ / کوردستان :: 18/10/2018‌ :: 29126‌ جار بینراوە

تاگ :: كوردستانى

دواڕۆژ
ئاراس شێخ جەنگی لەڕوونكردنەوەیەكدا رەتیدەكاتەوە هیچ بەشدارییەكی لەتۆڕە كۆمەڵایەتییەكان هەبێت.


لەڕوونكردنەوەیەكدا كە وێنەیەكی بۆ دواڕۆژ هاتووە، ئاراس شێخ جەنگی نووسیوێتی: "بەناوی منەوە هەندێ قسە و زانیاری لەسەر سەعدی پیرە وتراوە" دەشڵێت "ئەو نووسینە هیچ پەیوەندییەكی بەوەوە نییە".

دەقی روونكردنەوەكە:

رونکردنەوەیەک لە ئاراس شێخ جەنگی-یەوە

ماوەیەکە پەیجێک لە فەیسبوک بەناوی بەندەوە کراوەتەوە. سەرەتا گرنگیم پێنەدا و هیچم لەبارەوە نەوت. بەڵام کەمێك پێش ئێستا هەندێ قسە و زانیاری هەڵبەستراوی بەناوی منەوە لەسەر هەڤاڵ سەعدی ئەحمەد پیرە بڵاوکردۆتەوە.

لێرەوە بە هەموو لایەکی رادەگەیەنم کە ئەو پەیجە دور و نزیک هیچ پەیوەندییەکی بە منەوە نیە. راشیدەگەیەنم کە من نە لە فەیسبوک و نە لەهیچ تۆڕێکی کۆمەڵایەتی تریشدا پەیج و بەشدارییم نیە.

لەگەڵ رێزدا..

ئاراس شێخ جەنگی
١٨ / ١٠ / ٢٠١٨



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure