كونسڵى ئێران؛ چه‌قى كاره‌كانمان له‌ عێراق ئابوورى ده‌بێت

هەواڵ / ئابوری :: 18/10/2018‌ :: 232‌ جار بینراوە

دواڕۆژ
كۆنسڵى كۆمارى ئیسلامى ئێران له‌ عێراق ئاشكرایكرد، له‌ ئاینده‌دا چه‌قى كاره‌كانى كونسڵخانه‌كانمان له‌ عێراق ئابوورى ده‌بێت.


ئیرج مه‌سجیدى، كونسڵى ئێران ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌ 18ى تشرینى یه‌كه‌م له‌كۆبوونه‌وه‌یه‌كدا، كه‌ هه‌ر یه‌ك  له‌ كۆنسڵه‌كانى سلێمانى و نه‌جه‌ف و كه‌ربه‌لا و به‌سره‌ ئاماده‌ى بوون رایگه‌یاند: "به‌هۆى به‌ره‌وپێشچوونه‌كانى په‌یوه‌ست به‌ پرۆسه‌ى بنیاتنانه‌وه‌ و ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ى شاره‌كان، پێویست ده‌كات گرنگى به‌بوارى ئابوورى بده‌ین".

راشیگه‌یاند: "به‌هۆى ئه‌و به‌ره‌وپێشچوونه‌ى له‌ بوارى ئاڵوگۆڕى بازرگانى له‌ نێوان هه‌ردوو وڵاتى عێراق و ئێراندا هه‌یه‌، پێویست ده‌كات هه‌ماهه‌نگى زیاتر بكه‌ین و سیسته‌مى ئاڵوگۆڕى بازرگانى زیاتر په‌ره‌پێبده‌ین و كاڵاو خزمه‌تگوزاریى زیاتر هه‌نارده‌ى عێراق بكه‌ین".



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure