به‌رپرسێكى باڵاى سه‌ربازیى ئه‌مریكا له‌ هه‌وڵێكى كوشتن رزگاری بوو

هەواڵ / جیهان :: 18/10/2018‌ :: 1197‌ جار بینراوە

دواڕۆژ 
(ناتۆ) ئاشكرایكرد: ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌ 18ى تشرینى یه‌كه‌م جه‌نه‌ڕاڵ سكۆت میله‌ر فه‌رمانده‌ى هێزه‌كانى ئه‌مریكا و ناتۆ له‌ ئه‌فغانستان له‌ هه‌وڵێكى كوشتن رزگارى بووه‌ و دوو به‌رپرسی ئه‌منى ئه‌فغانیش له‌و هێرشه‌دا كوژراون.  

هێزه‌كانى په‌یمانى باكورى ئه‌تڵه‌سی (ناتۆ) له‌ ئه‌فغانستان ئاشكرایكرد كه‌ ئه‌مڕۆ ژماره‌یه‌ك چه‌كداره‌ هێرشیان كردووه‌ته‌سه‌ر هێزه‌كانیان له‌ شارى قه‌نده‌هار به‌ ئامانجى كوشتنى جه‌نه‌ڕاڵ سكۆت میله‌ر فه‌رمانده‌ى هێزه‌كانیان له‌ ئه‌فغانستان، به‌ڵام توانراوه‌ ئه‌و به‌رپرسه‌ ئه‌مریكیه‌ له‌و هێرشه‌ رزگاربكرێت كه‌ تیایدا سێ سه‌ربازى ئه‌مریكى برینداربوون. 

هاوكات به‌رپرسانى حكومه‌تى ئه‌فغانستان ئاشكرایانكرد كه‌ له‌و هێرشه‌دا هه‌ردوو به‌ڕێوه‌به‌رى پۆلیسی قه‌نده‌هار و سه‌رۆكى ئاسایشى نیشتیمانى ئه‌و ویلایه‌ته‌ كوژراون.  



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure