دواین نرخى دراوه‌كان به كاتى داخستن
هەواڵ / ئابوری :: 18/10/2018 :: 20151 جار بینراوە
دواڕۆژ
پاشنیوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 18ی تشرینى یه‌كه‌می 2018، له‌داخستنی بازاڕه‌كانى دراودا به‌هاى دۆلار به‌رامبه‌ر دینار به‌جێگیریی مایه‌وه و به‌هاى تمه‌نیش كه‌مێك دابه‌زی و لیره‌ش به‌رزبووه‌وه.
شاخه‌وان فه‌لاح، له كۆمپانیاى په‌ى ماسته‌ر (PMC) له سلێمانى به دواڕۆژى وت: له داخستنى بازاڕه‌كانى دراوى سلێمانیدا، به‌هاى دۆلار به‌رامبه‌ر دینار به‌جێگیریی مایه‌وه و 100 دۆلار به 120.900 دینار مامه‌ڵه‌ى پێوه‌كرا، له‌كاتێكدا له كردنه‌وه‌ى بازاڕیش به هه‌مان نرخ بوو.
به‌گشتى ئه‌مڕۆ به‌هاى دۆلار به‌رامبه‌ر به دینار به‌مشێوه‌یه بوو:
- به‌كاتى كردنه‌وه‌ى بازاڕ 100 دۆلار بە 120.900 دینار.
- به‌كاتى داخستنی بازاڕ 100 دۆلا ر بە 120.900 دینار.
به‌هاى دۆلار به‌رامبه‌ر تمه‌ن:
- كردنه‌وه‌ى بازاڕ: 100 دۆلار 1.360.000 تمه‌ن كاش.
- داخستنى بازاڕ : 100 دۆلار 1.355.000 تمه‌ن كاش.
- داخستنى بازاڕ : 100 دۆلار 1.365.000 تمه‌ن حه‌واڵه.
- ئەمڕۆ به‌هاى لیره‌ى توركى: 100 دۆلار به 5.53 لیره.
- دوێنێ چوارشـــه‌مـمـه: 100 دۆلار به 5.76 لیره بوو.