توركیا بۆ رۆژنامه‌نووسانى كورد بووه‌ته‌ دۆزه‌خ

هەواڵ / کوردستان :: 17/10/2018‌ :: 169‌ جار بینراوە

تاگ :: میدیا

دواڕۆژ
دیارترین مانشێتى ژماره‌ى ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ 17ى تشرینى یه‌كه‌مى 2018ى به‌شێك له‌ میدیا كوردییه‌كان: 

كوردستانى نوێ:

- چاكسازییه‌كان قۆناغى باشیان بڕیووه‌
- بۆ كاراكردنه‌وه‌ى ئه‌نجومه‌نى پارێزگاى كه‌ركوك هه‌نگاوى باش نراوه‌
- ئه‌ڵمانیا ده‌یه‌وێت سوود له‌ تواناى كۆچه‌ران وه‌ربگرێت
- یه‌مه‌ن: 13 ملیۆن كه‌س روبه‌ڕووى برسێتى ده‌بنه‌وه‌
- سى ئێن ئێن: سعودیه‌ دان به‌ كوشتنى خاشقچى دا ده‌نێت
- سه‌رۆك كۆمار: عیراق ببێته‌ گۆڕه‌پانى سازان بۆ به‌رژه‌وه‌ندییه‌ ناوچه‌یى و نێوده‌وڵه‌تییه‌كان
- قوباد تاڵه‌بانى: هه‌رێم و عیراق به‌ قۆناغێكى نوێدا تێده‌په‌ڕن
- ئه‌نجامى لێكۆڵینه‌وه‌ له‌ رووداوه‌كانى به‌سره‌ راگه‌یه‌نرا
- واده‌یه‌كى نوێ بۆ هه‌ڵبژاردنى ئه‌نجومه‌نى پارێزگاكان دیارى ده‌كرێت
- كۆیه‌، یادى هونه‌رمه‌ندى گه‌ل تایه‌ر تۆفیق ده‌كاته‌وه‌

خه‌بات:
- نێچیرڤان بارزانى و باڵیۆزى ئوسترالیا ره‌وشى ناوچه‌كه‌ تاوتوێ ده‌كه‌ن
- برۆكسل ئێكسپرێس: كاتى ئه‌وه‌ هاتووه‌ به‌غدا كه‌ركوك بگه‌ڕێنێته‌وه‌ بۆ كوردستان
- رفاندنى 14 كارمه‌ندى ئاسایش له‌ باشوورى خۆرهه‌ڵاتى ئێران
- چوار ئامێرى ساردكه‌ره‌وه‌ و هه‌ڵگرتنى خوێن بۆ بانكى خوێن دابین كرا
- رێكخراوى PWJ یا ژاپونى به‌نكا خوینێ ب كوژمێ سه‌د هزار دولارا نوژه‌نكر
- پۆلیسى راپه‌ڕین: چوار كه‌س به‌ تۆمه‌تى دزیكردن ده‌ستگیركران
- بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ى رووداوه‌كانى هاتوچۆ، هاتوچۆى گه‌رمیان وۆرك شۆپێكى رێكخست
- شاندێكى پزیشكى ئه‌ڵمانیا و ته‌ندروستى هه‌ولێر پرسى نه‌خۆشانى شێرپه‌نجه‌ و چاره‌سه‌ركردنیان تاوتۆ ده‌كه‌ن
- شۆفێرى ئه‌و ته‌نكه‌ره‌ى پیسایى كرده‌ نێو كێڵگه‌یه‌كى سه‌وزایى ده‌ستگیركرا 
  * قایمقامى هه‌ولێر: ئه‌و شوێنه‌ش تێكده‌درێت كه‌ پیسایى له‌ژێر رۆكرابوو
- شوێنه‌وارى قه‌ڵاى چه‌رموو له‌ روانگه‌ى ئابوورى و كۆمه‌ڵایه‌تییه‌وه‌

ئاژانس:
- 26 ئه‌فسه‌ر و به‌رپرسى ئه‌منیى هه‌ولێر ده‌ستگیركران
- عادل عه‌بدولمه‌هدى سێ وه‌زاره‌تى بۆ كورد داناوه‌
- یه‌كێتیى كۆتایى ئه‌مساڵ یان سه‌ره‌تاى ساڵى نوێ كۆنگره‌ ده‌كات
- یه‌كگرتوو ده‌بێته‌ ئۆپۆزسیۆن
- هه‌ڵبژاردنى ئه‌نجومه‌نى پارێزگاكان ده‌كه‌وێته‌ ساڵى ئایینده‌ 
  * ئه‌ندامێكى ئه‌نجومه‌ن: سه‌رمان لێ شێواوه‌ و نازانین ده‌وام بكه‌ین یان نا
- كامیل مه‌حمود، ئه‌ندامى مه‌كته‌بى سیاسیى بزووتنه‌وه‌ى ئیسلامى: بێسه‌روبه‌ره‌یى له‌ناو بزووتنه‌وه‌دا هه‌یه‌ و كارى سیاسى به‌ میزاجى چه‌ند كه‌سێك به‌ڕێوه‌ده‌چێت
- هاوسه‌رى چه‌كدارانى داعش له‌ بیابانى دێره‌زوور ته‌نیا ماونه‌ته‌وه‌..ژماره‌یان نزیكه‌ى 400 ژنه‌
- توركیا بۆ رۆژنامه‌نووسانى كورد بووه‌ته‌ دۆزه‌خ.. له‌ ساڵى رابوردودا 200 رۆژنامه‌نووسى ده‌ستگیركردووه‌
- تۆڕه‌ كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان هه‌ڕه‌شه‌ى گیانى كچانن
- قوربانییانى ته‌قه‌ى خۆشى بێ قه‌ره‌بوون..سێ هاووڵاتى كوژراون و 14 بریندارن
- مێژووى ره‌شى سعودییه‌ له‌ رفاندنى نه‌یارانیدا
- عه‌بدولكه‌ریم فه‌تاح: له‌ كۆمه‌ڵگا موسڵمانه‌كاندا ئایین و ده‌سه‌ڵات هه‌ردووكیان پێویستیان به‌ گۆڕانكارییه‌

هاوڵاتى:
- هاوڵاتى، سیناریۆكانى پێكهێنانى حكومه‌تى هه‌رێم بڵاوده‌كاته‌وه‌
- هاوڵاتى، ورده‌كارى گۆڕانكارى ناوخۆیى گۆڕان بڵاوده‌كاته‌وه‌.. گۆڕان هه‌ڵبژارده‌ى ناوخۆیى و كۆنفرانسى نیشتمانى سازده‌كات بۆ رێكخستنه‌وه‌ى سه‌رجه‌م ئۆرگانه‌كانى
- له‌ دواى 16ى ئۆكتۆبه‌ره‌وه‌ زیاتر له‌ 80 كه‌س له‌ كه‌ركوك كوژراون
- شه‌ڵته‌ره‌كان ده‌ره‌قه‌تى كێشه‌ى ژنانى هه‌ڕه‌شه‌لێكراو نایه‌ن .. ده‌یان منداڵ له‌گه‌ڵ دایكیاندا ژیان له‌ناو شه‌ڵته‌ره‌كان به‌سه‌رده‌به‌ن
- دواى زیاتر له‌ 30 ساڵ ته‌رمى 76 سه‌رباز له‌ عێراقه‌وه‌ نێردرایه‌وه‌ ئێران
- په‌روه‌رده‌ى ژینگه‌یى له‌ پرۆگرامه‌كانى خوێندنى هه‌رێمى كوردستان

هه‌ولێر:
- رێبه‌رى ره‌وتى سه‌در نامه‌یه‌ك ئاراسته‌ى گه‌لى كورد ده‌كات: با كه‌ركوك ببێته‌ نموونه‌ى پێكه‌وه‌ژیانى ئاشتى سه‌رجه‌م پێكهاته‌ و نه‌ته‌وه‌كان
- ره‌سوڵ بێزار گه‌ردى به‌ ته‌نیا حه‌یرانبێژ نه‌بوو..له‌ یادى 24 ساڵه‌ى كۆچى دوایى میرى حه‌یرانى كورد
- لێكۆڵینه‌وه‌كان ده‌ریانخستووه‌، ئه‌و منداڵانه‌ى ده‌چنه‌ دایه‌نگا باشتر ره‌فتار ده‌كه‌ن له‌وانه‌ى له‌ ماڵه‌وه‌ ده‌مێننه‌وه‌

وشه‌:
- ژنه‌ رۆژنامه‌وانێك كتێبى "پێشمه‌رگه‌ له‌ كۆبانێ" بڵاو ده‌كاته‌وه‌
- ئه‌نجوومه‌نى پارێزگا ئاگادارى فرۆشتنى زه‌وییه‌ نایابه‌كانى سلێمانى نییه‌
- به‌شدارانى پێشانگه‌ى نێوده‌وڵه‌تیى كتێب له‌ هه‌ولێر خۆزگه‌ به‌ پێرار ده‌خوازن
- له‌ ئێرانه‌وه‌ هه‌وڵى ناردنى شووتى ده‌رزى لێدراو بۆ سلێمانى ده‌درێ



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure