"داعش جیهان غافڵگیر دەکات "

هەواڵ / جیهان :: 17/10/2018‌ :: 344‌ جار بینراوە

تاگ :: جیهان

دواڕۆژ 
لەساڵی 2014ەوە لەگەڵ سەرهەڵدانیدا داعش، شانبەشانی توانا سەربازییەكانی، توانا تەكنەلۆژییەكانیشی پەرەپێداوە تا خۆی واپیشانی جیهان بدات كە مەترسییەكی یەكجار زۆری هەیە، رۆژنامەی سەنی بریتانیش دەڵێت: "داعش بە غافڵگیرەوە دەگەڕێتەوە".


رۆژنامەکە دەڵێت: "دوایین هەڕەشەی ئەو رێكخراوە، هێرشێكیانە لەڕێگەی نامەیەكی ئەلیكترۆنییەوە كە بەمدواییانە لەتۆڕە كۆمەڵایەتییەكان بڵاویان كردۆتەوە و تیایدا بەڵێنی هێرشی ئەلیكترۆنی و واقیعی لەسەر ئەرز دەدەن بۆ سەر وڵاتانی خۆرئاوا و جیهان بەگشتی".

هەڕەشەكە لەشێوەی پۆستێكی نوسراودایە و لەتویتەر بڵاوبۆتەوە، كە لۆگۆی داعشی پێوەیە.

ئەو بڵاوكراوەیەی داعش دوای پۆستێكی دیكەی ئەو رێكخراوە دێت كە وێنەی ئەندامێكیانە بەچەقۆیەكەوە لەپشت ئاپۆڕای بەشداربووانی ئاهەنگێكەوە وەستاوە.

 

ناوەڕۆكی ئەو نامەیەی ئەمدواییەی داعش خۆی لەوەدا دەبینێتەوە، كە هەڕەشەی هاككردنی چەندین هەژماری تایبەتی بانك و دامەزراوە جیهانییەكان لەخۆ دەگرێت.



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure