ڤیدیۆ: تەقینەوەیەک لە کریمیا 13 کوژراوی لێکەوتەوە

هەواڵ / کوردستان :: 17/10/2018‌ :: 893‌ جار بینراوە

تاگ :: جیهان

دواڕۆژ، محەمەد نەجمەدین
ئەمڕۆ چوارشەممە لە كریمیا  تەقینەوەیەك لە زانكۆیەكی كریمیا روویداوە و 13 كوژراوی لێكەوتەوە، دوای تەقینەوەكەش چەكداری دەمامكدار تەقەی هەڕەمەكی كردووە.
بەپێی میدیا روسییەكان، بەهۆی ئەو هێرشەوە 13 كەس گیانیان لە دەستداوە و 50ی دیكەش برینداربوون.


ئەو میدیایانە ئاماژەیان بۆ ئەوەشكردووە، دوو چەكداری دەمامكدار دوای تەقینەوەكە تەقەی هەڕەمەكییان كردووە.


لیژنه‌ی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تیرۆری روسی رایگه‌یاند: هێرشەكە تیرۆریستی بووە.

کریمیا نیمچە دورگەیەکە دەکەوێتە ڕۆژئاوای روسیاوە، دەسەڵاتدارانی ناوچەکەش بڕیاریاندا سێ ڕۆژ ماتەمینی بێت. 



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure