وڵاتانى G7 راگه‌یه‌نراوێك له‌سه‌ر دۆسێى بێسه‌روشوێنبوونى خاشقچى بڵاوده‌كه‌نه‌وه‌

هەواڵ / جیهان :: 17/10/2018‌ :: 637‌ جار بینراوە

دواڕۆژ
وه‌زیرانى ده‌ره‌وه‌ى حه‌وت وڵاته‌ زلهێزه‌كه‌، داوا ده‌كه‌ن گشت ئه‌و به‌رپرسانه‌ى ده‌ستیان له‌ بێسه‌روشوێنبوونى جه‌مال خاشقچى رۆژنامه‌نووسى سعودى هه‌یه‌ بدرێنه‌ دادگا و پاڵپشتى خۆشیان بۆ  لیژنه‌ هاوبه‌شه‌كه‌ى ریاز و ئه‌نقه‌ره‌ راگه‌یاند، كه‌ بۆ لێكۆڵینه‌وه‌ له‌ دۆسێى خاشقچى پێكهێنراوه‌.


گروپى G7 له‌ راگه‌یه‌نراوێكدا كه‌ وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى كه‌نه‌دا بڵاویكردوته‌وه‌ و تیایدا هاتووه‌: "ئێمه‌ وه‌ك وه‌زیرانى ده‌ره‌وه‌ى كه‌نه‌دا، فه‌ره‌نسا، ئه‌ڵمانیا، ئیتاڵیا، ژاپۆن، بریتانیا، ولایه‌ته‌ یه‌كگرتوه‌كانى ئه‌مریكا و كۆمسیۆنى باڵاى كاروبارى ده‌ره‌وه‌ى یه‌كێتى ئه‌وروپا، وه‌ك رابردوو هه‌ست به‌دوودڵى ده‌كه‌ین، ده‌رباره‌ى بێسه‌روشوێنبوونى رۆژنامه‌نوسى سعودى جه‌مال خاشقچى".

وه‌زیرانى ده‌ره‌وه‌ى G7 ده‌ڵێن : "پێویسته‌ ئه‌وانه‌ى ده‌ستیان هه‌بووه‌ له‌ بێسه‌وروشوێنكردنى جه‌مال خاشقچى بدرێنه‌ داداگا".

له‌ به‌یاننامه‌كه‌دا جه‌ختیش له‌ پاڵپشتى ئازادى راده‌ربڕین و ئازادى رۆژنامه‌گه‌رى ده‌كه‌نه‌وه‌.

له‌ كۆتایی به‌یاننامه‌كه‌دا پاڵپشتى خۆیان بۆ هه‌وڵه‌كانى ده‌سه‌ڵاتدارى توركیا و سعودیه‌ دوپات ده‌كه‌نه‌وه‌ بۆ لێكۆڵینه‌وه‌ له‌ دۆسێى جه‌مال خاشقچى  و داواش ده‌كه‌ن له‌ كۆڵینه‌وه‌كان گشتگیر و متمانه‌پێكراو و روون و خێرا بێت.



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure