به‌هاى لیره‌ی تورکی به‌رامبه‌ر دۆلار به‌رده‌وامه‌ له‌به‌رزبوونه‌وه‌

هەواڵ / ئابوری :: 17/10/2018‌ :: 258‌ جار بینراوە

دواڕۆژ
به‌هاى لیره‌ى توركى به‌رامبه‌ر دۆلارى ئه‌مریكى به‌رده‌وامه‌ له‌به‌رزبوونه‌وه‌، ئه‌مڕۆ 17ی تشرینی یەکەمی 2018 له‌كردنه‌وه‌ى بازاڕدا بۆ به‌رزترین ئاستى دوو مانگى رابردوو به‌رزبوه‌وه‌ و دۆلارێك به‌ 5.67 لیره‌ مامه‌ڵه‌ى پێوه‌كرا.


به‌پێى نرخى فه‌رمى بازاڕه‌كانى توركیا، پێشنیوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ 17ى تشرینى یه‌كه‌م، دۆلارێك به‌ 5.67 لیره‌ مامه‌ڵه‌ى پێوه‌كرا، له‌ 10ى مانگى ئابى رابردووشه‌وه‌ ئه‌و نرخه‌ى به‌خۆیه‌وه‌ نه‌بینیوه‌.

به‌راورد به‌ نرخى دوێنێ ئێواره‌ش كه‌ له‌كاتى داخستندا دۆلارێك به‌ 5.84 لیره‌ بوو، به‌هاى لیره‌ به‌ڕێژه‌ى 1.97% به‌رزبوه‌ته‌وه‌.   

له‌دواى ئازادكردنى قه‌شه‌ برادسۆن له‌لایه‌ن حكومه‌تى توركیاوه‌، به‌هاى لیره‌ى توركى به‌رامبه‌ر دۆلار روو له‌به‌زربوونه‌وه‌یه‌ و پێشبیش ده‌كرێت له‌ ئه‌گه‌رى باشبوونى په‌یوه‌ندییه‌كانى ئه‌نكه‌ره‌ و واشنتن به‌هاى لیره‌ زیاتر به‌زربێته‌وه‌.



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure