دۆسیەى خاشقچى كاریگه‌رى له‌سه‌ر بۆرسه‌ى وڵاتانى كه‌نداو ده‌بێت

هەواڵ / ئابوری :: 17/10/2018‌ :: 502‌ جار بینراوە

دواڕۆژ
میدیاكارێكى میسر رایده‌گه‌یه‌نێت: دۆسیەى بێسه‌روشوێنبونى رۆژنامه‌نووسى سعودى، جه‌مال خاشقچى، كاریگه‌رى له‌سه‌ر ناوچه‌كه‌ ده‌بێت و ناسه‌قامگیریى ده‌كات، دیارترین لایه‌نه‌كانیش کە رۆڵیان لە ناسەقامگیرییەکەدا دەبێت، وڵاتانى ئه‌وروپا و ئه‌مریكا ده‌بن.


له‌ وتارێكدا كه‌ له‌سایتى ئه‌لیكترۆنى "بوابه‌ الوطن" بڵاوكراوەته‌وه‌ عماد الدین ئه‌دیب، نوسه‌ر و رۆژنامه‌نووسى میسر ده‌ڵێت: "بریتانیا پرۆژه‌بڕیارێكى دژ به‌ ریاز ئاماده‌كردوه‌ كه‌ حكومه‌ت و ئۆپۆزسیۆنیش پاڵپشتى پرۆژه‌كه‌ ده‌كه‌ن".

رونیكردوه‌ته‌وه‌: ناكۆكییه‌كان كاتێك ده‌گەنه‌ لوتكه‌ كه‌ راستى ئه‌و تۆمارانه‌ى ده‌رباره‌ى كوشتنى خاشقچى له‌ هه‌وڵگرى توركیاوه‌ گه‌یشتوته‌ ده‌ست ده‌سه‌ڵاتدارانى ئه‌مریكا سه‌لمێنرا.

ئه‌دیب ئاماژه‌ى بۆ ئه‌وه‌شكردوه‌: كه‌ لە شه‌ش مانگى داهاتوودا كاریگه‌رى دۆسیەى خاشقچی له‌سه‌ر بازاڕه‌كانى بۆرسه‌ى كه‌نداو ده‌رده‌كه‌وێت، چاكبوونى دۆخه‌كه‌ش پابه‌نده‌ به‌ چاره‌سه‌ربوونى په‌یوه‌ندییه‌كانى ئه‌وروپا و ئه‌مریكا.

له‌لایه‌كى دیكه‌وه‌ كریستیان لاگارد، به‌ڕێوه‌به‌رى سندوقى نه‌ختینه‌ى نێوده‌وڵه‌تى رایگه‌یاند: گه‌شته‌كه‌ى بۆ خۆرهه‌ڵاتى ناوه‌راست هه‌ڵوه‌شانده‌وه‌ و به‌شدارى كۆنگره‌ى وه‌به‌رهێنانى ریاز ناكات.

لاگارد، له‌ كۆنگرەیه‌كى رۆژنامه‌وانیشدا له‌ ئیندۆنیزیا رایگه‌یاند: "پلانى گه‌شته‌كه‌ى ناگۆڕێت، هه‌ست به‌ ترسێكى گه‌وره‌ ده‌كات، كاتێك گوێبیستى ئه‌و راپۆرته‌ ده‌بێت كه‌ سه‌باره‌ت به‌ رۆژنامه‌نوسى سعودى جه‌مال خاشقچى بڵاوکراوەتەوە کاتێک له‌ كونسڵخانه‌ى سعودیە له‌ ئیستانبوڵ بووە.



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure