یەکێتی لیژنەیەکی شه‌ش كه‌سی ده‌نێرێته‌ لای پارتی

هەواڵ / کوردستان :: 17/10/2018‌ :: 39222‌ جار بینراوە

دواڕۆژ، نوسینگه‌ی هه‌ولێر
یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان لیژنه‌یه‌كی شه‌ش كه‌سیی به‌مه‌به‌ستی ئاساییكردنه‌وه‌ و رێككه‌وتن له‌گه‌ڵ پارتی پێكده‌هێنێت.

دواى ئه‌وه‌ی به‌هۆی هه‌ڵبژاردنه‌كانی په‌رله‌مانی كوردستان و ناكۆكی له‌سه‌ر ئه‌نجامه‌كان، نێوانی یه‌كێتی و پارتی كێشه‌ی تێكه‌وت، له‌ئێستادا یه‌كێتی لیژنه‌یه‌كی شه‌ش كه‌سیی بۆ ئاساییكردنه‌وه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌ردوو حزب و رێككه‌وتن له‌سه‌ر چه‌ند پرسێك پێكهێناوه‌.

سه‌رچاوه‌یه‌كی به‌رپرس له‌ نێو یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان بۆ دواڕۆژ ئاشكرای كرد: كه‌ ئه‌و لیژنه‌ شه‌ش كه‌سییه‌ی یه‌كێتی پێكهاتوون له‌ (قوباد تاڵه‌بانی، عیماد ئه‌حمه‌د، حاكم قادر، لاهور شێخ جه‌نگی، عومه‌ر فه‌تاح و ره‌فعه‌ت عه‌بدوڵا).

ئه‌و سه‌رچاوه‌یه‌ بۆ دواڕۆژ باسی له‌وه‌شكرد: كه‌ كاری ئه‌و لیژنه‌یه‌ سه‌ره‌تا ئاساییكردنه‌وه‌ی په‌یوه‌ندی نێوان حزبه‌كه‌یان و پارتی ده‌بێت، دواتر تاوتوێكردنی پێكهێنانی حكومه‌تی نوێی هه‌رێمی كوردستان.



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure