به‌ به‌رچاوى سوپاى عێراقه‌وه‌ گوندێك ئاواره‌ ده‌بێت

هەواڵ / کوردستان :: 18/10/2018‌ :: 238‌ جار بینراوە

تاگ :: ئاواره‌

دواڕۆژ، سیروان حه‌سه‌ن 
له‌ سنورى خانه‌قین دانیشتوانى گوندێك له‌به‌ر هه‌ڕه‌شه‌ى تیرۆریستان و ته‌قاندنه‌وه‌ى دوو خانووى گونده‌كه‌، ئاواره‌بوون و گونده‌كه‌یان چۆڵكرد، ئه‌مه‌ له‌ كاتێكدایه‌ سوپاى عێراق ته‌نها 300 مه‌تر له‌ گونده‌كه‌وه‌ دووره‌. 


محه‌مه‌د عومه‌ر به‌رپرسى كۆمیته‌ى یه‌كێتى له‌ قه‌ره‌ته‌په‌ به‌ دواڕۆژى ڕاگه‌یاند؛ به‌هۆى ته‌قاندنه‌وه‌ى دوو خانووى گونده‌كه‌ و هه‌ڕه‌شه‌ى تیرۆریستان خەڵكی گوندى عه‌وامر له‌ سنوورى ناحیه‌ى قه‌ره‌ته‌په‌ ئاواره‌بوون و گونده‌كه‌یان چۆڵكرد. 

وتیشى: "ئه‌و گونده‌ دانیشتوانه‌كه‌ى عه‌ره‌بى سووننه‌ مه‌زهه‌بن و ژماره‌یان زیاتر له‌ 20 خێزانه، ئێستا ئاواره‌ى گونده‌كانى تر و ناحیه‌ى قه‌ره‌ته‌په‌ بوون". 

ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو: هه‌ڕه‌شه‌كردن و ته‌قاندنه‌وه‌ى خانووى ئه‌و گونده‌ له‌ كاتێكدایه‌، هێزێكى زۆرى سوپاى عێراق له‌ دوورى 300 مه‌تره‌وه‌ له‌ نزیك گونده‌كه‌ باره‌گاو ده‌یان چه‌كى قورسیان هه‌یه‌، به‌ڵام هیچ ڕۆڵیكیان نییه‌. 



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure