گۆڕان راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە

هەواڵ / کوردستان :: 16/10/2018‌ :: 501‌ جار بینراوە

تاگ :: گۆڕان

دواڕۆژ
بزوتنەوەی گۆڕان، لەساڵڕۆژی رووداوی 16ی ئۆکتۆبەردا راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە و تیایدا داواده‌كات په‌له‌بكرێت له‌ دانانى پارێزگارێک بۆ كەركوك.


له‌ راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ى بزوتنه‌وه‌كه‌دا كه‌ ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ 16ى تشرینى یه‌كه‌مى 2018 بڵاوكراوه‌ته‌وه‌  له‌ به‌شێكیدا هاتووه‌: حكومەتی ئیتیحادی عێراق کە بە هێزی سەربازی هەڵیکوتایە سەر کەرکوک و ناوچە دابڕێنراوەکان، پێشێلی گەورەی یاسای کردووە، کە بەدەقی دەستوری مەنعی کردووە هێزی سەربازی لە یەکلاکردنەوەی ململانێی نێوان پێکهاتەکان بکاربهێنرێ و ئەم سیاسەتەی دەسەڵاتدارانی بەغدا کەبەدیار چاوی هێزەکانی هاوپەیمانانەوە ئەنجامیداو هاوپەیمانانیش روڵی تەماشاکەریان بینی..  دوبارە بەتوندی ئیدانەی دەکەین

ده‌شڵێت: پێویستە حكومەتی بەغداد، رێز لە بنەماكانی دەستور بگرێ‌ و شاری كەركوك و ناوچە کوردستانییە دابڕێنراوەكان، لەروی ئەمنی و كارگێڕییەوە، بەهاوبەشی لەگەڵ هەرێم بەرێوەببرێن و ئەو دۆخە ئەمنی و عەسكەرتارییەتەی كە هێشتا  بەناو شارەكانەوە دیارە كۆتایی پێبێ و دۆخی ناوچە کێشە لەسەرەکان بەگشتی ئاسایی بکرێتەوە.

له‌ كۆتایى راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌شدا هاتووه‌: داوادەكەین بەزویی و لەسەر بنەمای بەژەوەندییە نەتەوەیی و نیشتیمانییەكانی خەڵكی كەركوك، یەكێتی و پارتی و کۆی پێکهاتە سیاسیەکان رێكبكەون لەسەر دانانی پارێزگارێک بۆ كەركوك، کە لەم دۆخە خراپەدا هەموو رۆژێك دواخستنی ئەو بابەتە، بەزیانی دۆزی نەتەوەیی كوردو خەڵكی كەركوك دەشكێتەوە.



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure