سەدر پەیامێک ئاراستەی ترەمپ دەکات

هەواڵ / عێراق :: 16/10/2018‌ :: 1806‌ جار بینراوە

تاگ :: عێراق

دواڕۆژ
موقتەدا سەدر، سەرۆکی رەوتی سەدر، ئەمڕۆ سێشەممە پەیامێکی ئاراستەی دۆناڵد ترەمپی سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا کرد.


سەدر لە تویتێکدا لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر نوسیویەتی: "لەجیاتی ئەوەی جیهان بە هاوارکردن لەبارەی جەمال خاشقچییەوە پڕبکەی کە هیچ نییە جگە لەوەی هەڵگری رەگەزنامەی وڵاتەکەتە و لەجیاتی ئەوەی داوای لێکۆڵینەوە لەگەڵ ئەو کەسانە بکەی کە تاوانەکەیان ئەنجامداوە، پێویستە چاوت بکەیتەوە بۆ ئەوەی ببینی چی لە یەمەن و بەحرەین و سوریا و میانمار و لیبیا و ئەفریقیا روودەدات کە بە گۆڕ داپۆشراوە و شەڕ وێرانی کردوون".

موقتەدا سەدر داوای لە ترەمپیش کردووه: "پشکنین بۆ گوێچکەکانی بکات چونکە کەڕ بووە" بۆ ئەوەی گوێی لە دەنگی هاواری منداڵان و دایکان و بریندارانی جەنگ بێت و گوێی لەدەنگی ئەو تۆپانە بێت کە ماڵەکانیان وێران دەکات.

دەشڵێت: "پێویستە بەرگری لەو کەسانە بکەیت ئەگەر خۆت بە سەرکردەی جیهان دەزانیت و بەرگری لەو رۆژنامەنوسانە بکەیت کە ئازارەکانی وڵاتانی جیهانی سێیەم دەگوازنەوە".

ئەوەشی خستۆتەڕوو: ئەی فیرعەون نەکەی ستەم بکەیت یان چاوپۆشی لە ملیارەکانی کەنداو بکەیت بۆ ئەوەی ئەمریکا بە دەوڵەمەندی بمێنێتەوە و ئەفریقا و وڵاتانی دیکە لە هەژاریدا ژیان بەسەربەرن.

داواشی لێکردووە: وڵاتی خۆت چاک بکەو واز لە ئێمە بێنە وڵات و هاونیشتیمانیانی خۆمان چاک بکەین، منەتی شتێکیش مەکە بەسەرماندا کە نامانەوێت، دینی خۆمان بۆ خۆمان و دینی ئێوەش بۆ خۆتان.



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure