ئه‌مه‌ریكا نزیكه‌ى 200 ملیۆن دۆلار هاوكارى كه‌مه‌ نه‌ته‌وه‌كانى عێراق ده‌كات

هەواڵ / عێراق :: 16/10/2018‌ :: 142‌ جار بینراوە

تاگ :: ئەمریکا

دواڕۆژ، كۆچه‌ر عه‌لى
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ ویلاته‌ یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا، بڕی 178 ملیۆن دۆلاری وه‌ك هاوكاری پێشكه‌ش به‌ كه‌مه‌ نه‌ته‌وه‌كانی عێراق كرد.


لە راگه‌یاندراوێكی كونسوڵخانه‌ی ئه‌مه‌ریكا له‌ هه‌ولێر ئەوە خراوەتەڕوو: جۆن سلێڤن، جێگری وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا ئه‌م هه‌فته‌یه‌ سه‌ردانی به‌غدای كرد و پابەندبوونی ئەمەریکای دووپاتكردۆته‌وه‌ بۆ یارمەتیدانی گروپە ئاینییە چەوسێندراوەکان. 

لە به‌شێكی دیکە راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ هاتووه‌: وەک بەشێک لە هاوكارییه‌ به‌رده‌وامه‌كانی ئەمەریکا، بڕی زیاتر لە 178 ملیۆن دۆلاری دیکە بۆ پشتیوانیکردنی ئەو کۆمەڵگایانەی تەرخانکراوە کە كه‌وتوونه‌ته‌ بەر مەترسیەوە.

ئاماژه‌ به‌وه‌شكراوه‌: ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا له‌ ساڵی 2017-وه‌ نزیکەی یەک ملیار دۆلاری تەرخانکردووە بۆ پێشخستن و کۆمەکی ئەمنی لە عێراقدا كه‌ بڕی 300 ملیۆن دۆلاری بۆ ناوچه‌كانی پارێزگای موسڵ بووە.



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure