دەیان ئۆتۆمبێل لە سنورەکان دەستیان بەسەردا دەگیرێت

هەواڵ / عێراق :: 16/10/2018‌ :: 255‌ جار بینراوە

تاگ :: ئۆتۆمبێل

دواڕۆژ
ده‌سته‌ى ده‌روازه‌ سنوورييه‌كانى عێراق رایدەگەیەنێت: له‌م مانگه‌دا ده‌يان ئۆتۆمبێلى هاورده‌كراو ده‌ستيان به‌سه‌رداگيراوه‌ كه‌ مه‌رجه‌كانى هێنانى ئۆتۆمبێليان تێدا نييه‌، دواتريش ده‌فرۆشرێن و داهاته‌كه‌شى بۆ حكومه‌ت ده‌بێت.


عه‌لائه‌دين قه‌يسى، بەڕێوەبەری راگه‌ياندنى ده‌سته‌ى ده‌روازه‌ سنوورييه‌كان به‌دواڕۆژى راگه‌ياند: لە سەرەتای ئەم مانگەوە تا ئه‌مڕۆ 16 تشرينى يه‌كه‌م، 73 ئۆتۆمبێلى هاورده‌کراو ده‌ستيان به‌سه‌ردا گيراوه‌ كه‌ له‌ رێگه‌ى ده‌روازه‌ى سنورى به‌نده‌ره‌كانه‌وه‌ هه‌وڵى هێنانه‌ناوه‌وه‌يان دراوه‌.

وتيشى: "ئه‌و ئۆتۆمبێلانه‌ بازرگان و قاچاخچييه‌كان له‌ ئيماراتى عه‌ره‌بييه‌وه‌ ده‌يانهێنن، ده‌يانه‌وێت له‌ بازاڕه‌كانى عێراقدا ساغيان بكه‌نه‌وه‌".

سه‌باره‌ت به‌ چاره‌نووسى ئه‌و ئۆتۆمبێلانه‌ دواى ده‌ستبه‌سه‌راگرتنيان، به‌ڕێوه‌به‌رى راگه‌ياندنى ده‌روازه‌ سنوورييه‌كانى عێراق رونیکردەوە: دواى ئه‌وه‌ى ده‌ستيان به‌سه‌رداده‌گيرێت ره‌وانه‌ى دادگا ده‌كرێت، دواتريش دادگا بڕيارى بڕينه‌وه‌ و پارچه‌پارچه‌كردنيان ده‌دات، دواى ئه‌وه‌ش له‌ فرۆشتنى زيادكردنى ئاشكرادا ده‌فرۆشرێن.

ئاماژه‌ى بۆ ئه‌وه‌شكرد: داهاتى فرۆشتنى ئۆتۆمبێله‌كان دواى ده‌سته‌به‌سه‌راگرتنيان بۆ حكومه‌ت ده‌بێت.



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure