خێزانى خاشقچى داواى پێكهێنانى لیژنه‌یه‌كى نێوده‌وڵه‌تى ده‌كه‌ن

هەواڵ / جیهان :: 16/10/2018‌ :: 607‌ جار بینراوە

دواڕۆژ
خێزانى جه‌مال خاشقچى، رۆژنامه‌نوس و نوسه‌رى سعودى داواى پێكهێنانى لیژنه‌یه‌كى نێوده‌وڵه‌تى سه‌ربه‌خۆ ده‌كه‌ن بۆ ئاشكراكردنى راستییه‌كان.


خێزانى خاشقچى ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ له‌ به‌یاننامه‌یه‌كدا ئه‌و داواكارییه‌یان راگه‌یاند بۆ ئاشكراكردنى راستییه‌كان له‌باره‌ى ئه‌و ده‌نگۆیانه‌ى له‌سه‌ر مردنى خاشقچی ده‌كرێن.

ئه‌مه‌ یه‌كه‌م هاتنه‌ ده‌نگى خێزانه‌كه‌ى خاشقچییه‌ له‌ دواى دیارنه‌مانییه‌وه‌ و له‌لایه‌ن رۆژنامه‌ى واشنتۆن پۆسته‌وه‌ كه‌ پێشتر ئه‌و رۆژنامه‌نووسه‌ كارى بۆ ده‌كرد بڵاوكراوه‌ته‌وه‌.

جه‌مال خاشقچى، رۆژنامه‌نوس و نوسه‌رى سعودى له‌ 2ى ئه‌م مانگه‌دا سه‌ردانى كونسوڵخانه‌ى وڵاته‌كه‌ى له‌ ئه‌سته‌نبوڵ كرد و له‌وكاته‌وه‌ تائێستا چاره‌نوسى نادیاره‌.



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure