له‌سه‌ر شه‌ڕه‌ ته‌قه‌ پۆلیس هەشت کەسی ده‌ستگیرکرد

هەواڵ / کوردستانی :: 16/10/2018‌ :: 260‌ جار بینراوە

دواڕۆژ، عه‌لى حه‌مه‌سه‌عید
لەسەر رووداوی شەڕ و پێکدادانەکەی ئەمڕۆ سێشەممەی گوندی دۆڵاشی سەر بە قەزای سەیدسادق، پۆلیس هەشت کەسی دەستگیرکرد.


سه‌ركه‌وت ئه‌حمه‌د، وته‌بێژى پۆلیسى سلێمانى به‌ دواڕۆژى راگه‌یاند: دوای ئه‌وه‌ی به‌یانی ئه‌مڕۆ هێزه‌كانی پۆلیسى سه‌یدسادق –بنكه‌ی پۆلیسی حه‌سار ئاگاداركرانه‌وه‌ له‌ بونی شه‌ڕ و ئاڵۆزی لە نێوان دوو بنه‌ماڵه‌ له‌ گوندی دۆڵاشی سه‌ر به‌ قه‌زای سه‌یدسادق لەسەر کێشەی زەویوزار، ده‌ستبه‌جێ‌ هێزه‌كان گه‌یشتنه‌ شوێنی رووداوه‌كه‌ و به‌زویی بارودۆخه‌كه‌ كۆنترۆڵكرا.

وتیشی: "هێزه‌كانمان توانییان به‌ فه‌رمانى دادوه‌ر و به‌پێی ماده‌ى 413 له‌ یاساى سزادانى عێراقى، هه‌شت تۆمه‌تباری رووداوه‌كه‌ ده‌ستگیربكه‌ن و ده‌ستیشبگرن به‌سه‌ر سێ چه‌كى جۆرى كڵاشینكۆف و سێ چه‌كى جۆرى تاپڕ".



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure