كونسڵی سعودیه توركیای به‌جێهێشت
هەواڵ / جیهان :: 16/10/2018 :: 2097 جار بینراوە
دواڕۆژ
ئاژانسی هه‌واڵی ئەنادۆڵ لە هەوڵێکی بەپەلەدا بڵاویكرده‌وه كه ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 16ی تشرینی یه‌كه‌می 2018 كونسڵی سعودیه له توركیا، توركیای به‌جێهێشتووه‌و گه‌ڕاوه‌ته‌وه وڵاته‌كه‌ی.
ئه‌مه له‌كاتێكدایه كه ئه‌مڕۆ مه‌ولود چاوش‌ئۆغڵو وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا رایگه‌یاند به‌رپرسانی سعودیه هه‌ر كاتێك ویستیان ده‌توانن توركیا بهجێبهێڵن.
2ى ئه‌م مانگه پاش سه‌ردانێكى بۆ كونسڵخانه‌ى وڵاته‌كه‌ى له ئه‌سته‌نبوڵ، جەمال خاشقچى نوسەر و رۆژنامەنووسی سعودی بێسه‌روشوێن بووەو تائێستاش هه‌موو ئه‌گه‌ره‌كان باس له كوژرانى ده‌كه‌ن له‌نێو كونسڵخانهكهدا، ئه‌مه‌ش به‌هۆى لێدوانه رهخنهئامێزهكانى پێشووى به‌رامبه‌ر ده‌سه‌ڵاتدارانى ریاز.