دواڕۆژ هۆکارەکانی یەکلانەکردنەوەی پۆستی پارێزگاری کەرکوک ئاشكراده‌كات

هەواڵ / کوردستان :: 16/10/2018‌ :: 3058‌ جار بینراوە

دواڕۆژ، عیماد جەباری
یەکێتی نیشتمانی کوردستان و بەرەی تورکمانی هێشتا نەگەیشتوون بەڕێککەوتن لەسەر یەکلاکردنەوەی پۆستی پارێزگاری کەرکوک و دواڕۆژ هۆکارەکانی ئاشکرادەکات.


بەرپرسێکی باڵای یەکێتی لەبارەی رێکنەکەوتنیان لەگەڵ بەرەی تورکمانی ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ 16ى تشرینى یه‌كه‌مى 2018 به‌ دواڕۆژى راگه‌یاند: گفتوگۆکان لەو بارەیەوە قۆناغی باشی بڕیوە، بەڵام چەند وردەکارییەک ماوە هێشتا لەسەری نەگەیشتووین بەرێککەوتن.

ئه‌و به‌رپرسه‌، كه‌ نه‌یویست ناوى ئاشكرابكرێت، وتیشی: "بەرەی تورکمانی داوایکردووە دەسەڵاتەکانی پارێزگار لەگەڵ سەرۆکی ئەنجومەنی پارێزگا دابەشبکرێت کە بڕیارە کاندیدێکی ئەوان وەریبگرێت".

ئەوەشی وت: "یەکێکی دیکە لە مەرجەکانی تورکمان بۆ دەنگدان بەکاندیدی یەکێتی بۆ ئەو پۆستە ئەوەیە سەرجەم پۆستە ئیدارییەکان بەڕێژەی 32% لەنێوانی پێکهاتەکان دابەشبکرێت".

ئەو بەرپرسەی یەکێتی ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد کە حزبەکەی لەگفتوگۆدایە لەسەر ئەو خاڵانە و پێیوایە ناکرێت پێکهاتەیەک 50% دەنگەکانی کەرکوکی بەدەستهێناوە و هاوشێوەی پێکهاتەکانی دیکە پۆستی هەبێت کە دەرەنجام دەبێتە عورفێک لەشارەکەدا و تەنها کورد زەرەری پێدەگات.



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure