ستیفن هاوکینگ جیهان له‌ مه‌ترسی تره‌مپ ئاگادارده‌كاته‌وه‌

هەواڵ / جیهان :: 16/10/2018‌ :: 6368‌ جار بینراوە
ستیفن هاوكینگ

دواڕۆژ
ستیفن هاوكینگ هۆشداری ده‌دات كه‌ زانست و په‌روه‌رده‌ له‌ سه‌رانسه‌ری جیهاندا له‌ژێر مه‌ترسیدان و پسپۆڕان و زانایان رێزیان لێناگیرێت.


ئه‌م زانایه‌ كه‌ ئه‌مساڵ له‌ ته‌مه‌نی 76 ساڵیدا كۆچی دواییكرد، ئه‌مڕۆ له‌ له‌نده‌ن له‌ مه‌راسیمی بڵاوكردنه‌وه‌ی كتێبه‌كه‌یدا به‌ناونیشانی (وه‌ڵامی كورت بۆ پرسیاره‌ گه‌وره‌كان) تۆمارێكی ده‌نگیی بڵاوكرایه‌وه‌.

له‌و تۆماره‌ ده‌نگییه‌دا ناوبراو ده‌ڵێت: "هه‌ڵبژاردنی دۆناڵد تره‌مپ وه‌كو سه‌رۆكی ئه‌مریكا و ده‌نگدانی بریتانییه‌كان بۆ ده‌رچوون له‌ یه‌كێتیی ئه‌وروپا یاخیبوونێكی جیهانین دژی پسپۆڕان و زانایان".

ناوبراو له‌و تۆماره‌دا ده‌ڵێت: "زانست هێشتا زۆری ماوه‌ بتوانێت كێشه‌ سه‌ره‌كییه‌كانی جیهان بۆ نمونه‌ گۆڕانی كه‌شوهه‌وا و زیادبوونی ژماره‌ی دانیشتووان و له‌ناوچوونی بوونه‌وه‌ران و به‌بیابانبوون و تێكچوونی باری زه‌ریاكان چاره‌سه‌ربكات". 

ستیفن هاوكینگ ئەوەشی وتووە: داهاتووی مرۆڤایه‌تی له‌ هه‌موو كاتێك زیاتر به‌نده‌ به‌ زانست و ته‌كنه‌لۆجیاوه‌.

ستیفن هاوكینگ داواده‌كات كه‌ زانایان كۆڵنه‌ده‌ن و بیری خۆیان بكه‌نه‌وه‌ و داهاتوو بنیادبنێن.



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure