ئاگادارییەک ئاڕاستەی ئەو خوێندکارانە دەکرێت کە ناویان لەزانکۆ و پەیمانگاکان نەهاتووەتەوە

هەواڵ / کوردستان :: 16/10/2018‌ :: 3900‌ جار بینراوە

دواڕۆژ، هانا چۆمانی
بەڕێوەبەری ناوەندی وەرگرتنی خوێندکاران رایدەگەیەنێت: هەر خوێندکار و قوتابییەک کە بە سێ هۆکار ناوی لە هیچ شوێنێک نەگەڕاوەتەوە و یان لە گەڕانەوەی ناوی گومانی هەیە و نارازییە، دەبێت ئاگاداربێت کە سبەی چوارشەممە 17ی تشرینی یەکەمی 2018 سیستمی زانکۆلاین بۆ سکاڵاکان کارادەبێت.

ئارام ئیبراهیم، بەڕێوەبەری ناوەندی وەرگرتنی خوێندکاران لە زانکۆ و پەیمانگەکان ئەمڕۆ سێشەممە 16ی تشرنی یەکەمی 2018 بە دواڕۆژی راگەیاند: ئاگاداری سەرجەم خوێندکاران و قوتابیانی زانکۆ و پەیمانگەکانی کوردستان دەکەین کە سبەی چوارشەممە سیستمی زانکۆلاین بۆ سکاڵاکان کارا دەبێت و دەتوانن بۆ سێ مەبەست سکاڵاکانیان بکەن.

وتیشی: "سەرجەم ئەو خوێندکار و قوتابییانەی کێشەیان هەیە دەبێت بچنەوە سیستمی زانکۆلاین و سکاڵاکانیان تۆمار بکەن لە سیستمەکەدا، ئێمەش کاری لەسەر دەکەین، تا هیچ کەس مافخوراو نەبێت و مافی بۆ بگەڕێتەوە".

ئەوەشی خستەڕوو: سکاڵاکان بۆ سێ هۆکارە کە بریتین لەوانەی لەهیچ شوێنێک وەرنەگیراون و ئەوانەی فۆرمیان پێشكەشكردوەە ناویان نەگەڕاوەتەوە، هەروەها ئەوانەشی فۆرمیان پڕكردووەتەوە، بەڵام پێشكەشیان نەكردوە، ئەوانە دەتوانن سکاڵابکەن و کاریان لەسەر دەکرێت.



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure