تاوانی رقی ئایینی زیادیکردووە

هەواڵ / جیهان :: 16/10/2018‌ :: 722‌ جار بینراوە

تاگ :: جیهان

دواڕۆژ
له‌ ئینگلته‌را و وێڵز تاوانی رقی ئایینی به‌ڕێژه‌ی 40% زیادیكردووه‌و زیاتر له‌ نیوه‌ی ئه‌م تاوانانه‌ دژی موسڵمانه‌كان ئه‌نجامده‌درێن.


به‌پێی زانیارییه‌كانی وه‌زاره‌تی ناوخۆی بریتانیا، میدیای ئەو وڵآتە بڵاویکردووەتەوە، دووه‌م زۆرترین تاوانلێکراو جووله‌كه‌كانن.

پۆلیس رایگه‌یاندووه‌: له‌ماوه‌ی نیسانی 2017 تا ئازاری 2018، 94 هەزار و 98 تاوانی رق تۆماركراون كه‌ دوو ئه‌وه‌نده‌ی كۆی تاوانه‌كانی پێنج ساڵی رابردوون. 

هه‌موو جۆره‌كانی تاوانی رق زیادیان كردووه‌، هه‌ر له‌ رقی ره‌گه‌زییه‌وه‌ تا ئایینی و سێكسی و رق له‌ كه‌سانی خاوه‌ن پێداویستیی تایبه‌ت.



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure