تەرمی چوار كۆچبەری کورد بۆ هەرێم بەڕێكرانەوە

هەواڵ / کوردستان :: 16/10/2018‌ :: 1018‌ جار بینراوە

دواڕۆژ، پشتیوان جەمال
فیدراسیۆنی سەرانسەری پەنابەرانی عێراق تەرمی چوار كۆچبەری سنوری پارێزگای دهۆك لە وڵاتی توركیاوە بەرەو هەرێم دەگەڕێنێتەوە.

ئاری جەلال، سەرپەرشتیاری گشتی فیدراسیۆنی سەرانسەری پەنابەرانی عێراق لە لێدوانێكدا بۆ دواڕۆژ رایگەیاند: ئەمڕۆ 16ی تشرینی یەکەمی 2018 تەرمی چوار كۆچبەر لە شاری ئیزمیری وڵاتی توركیاوە بەرەو سنووری ئیبراهیم خەلیل بەڕێكەوتوون و بڕیارە نیوەڕۆی سبەی چوارشەممە بگەنەوە ئیبراهیم خەلیل.

ناوبراو روونیكردەوە: دوو لە تەرمەكان منداڵی ئەو خێزانەن كە لەگەڵ باوكیان خنكان، دوو تەرمی دیكەشیان هی دوو خانەوادەی دیكەن و سەرجەمیان خەڵكی پارێزگای دهۆكن.

رۆژی 2ی تشرینی یەكەم یەختێك لەدەریای ئیجە ژێرئاو كەوت، بەو هۆیەوە 35 كەس بوونە قوربانی كە 16 كەسیان خەڵكی كوردستان بوون.



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

بەپەلە