كه‌سه‌ ناوداره‌كانى جیهان داهاتى كاتژمێرێكیان چه‌نده‌؟

هەواڵ / ئابوری :: 16/10/2018‌ :: 667‌ جار بینراوە

تاگ :: ئابوری

دواڕۆژ
بە پێی ڕاپۆڕتێکى سایتى (بزنس ئینسایدەر) هه‌ندێك له‌ كه‌سایه‌تییه‌ به‌ناوبانگه‌كانى جیهان داهاتى یه‌ك كاتژمێریان، له‌ داهاتى چه‌ند مانگ یان ساڵێكى كه‌سانى ئاسایی زیاتره‌.

راپۆرته‌كه‌، كه‌ پشتى بەستووە بەو لیستەى گۆڤارى "فۆربس" سەبارەت بەداهاتى ساڵانەى كه‌سه‌ ناودار و دەوڵەمەندەکانى بوارى هونەر و وەرزش كه‌ بۆ ساڵى ٢٠١٨ بڵاویكردووه‌ته‌وه‌.

"جۆرج کلۆنى" ئەکتەرى به‌ناوبانگى ئه‌مریكا، له‌پێشەنگى لیستى كه‌سه‌ ناودارەکانەدایه‌ کە داهاتى یەک کاتژمێرى دەگاتە نزیکەى ٢٧ هەزار دۆلار.

لەناو لیسته‌كه‌دا  (کایڵى جینز)ى تەمەن ٢١ ساڵه‌و به‌ بچووكترین ده‌وڵه‌مه‌ند دەستنیشانکراوە کە لەبوارى مۆدێل کار دەکات و داهاتى ١٩ هەزار دۆلارە لەیەک کاتژمێردا، بەمەش ئەم دەچێتە پلەى دووەمى ئەو لیستەوە.

ئەکتەر و زۆرانبازى پێشوو "دوین جونسن" ناسراو بە (زە ڕۆک) لەپلەى سێیەمى ئەو لیستەدایه‌ و داهاتى لەیەک کاتژمێردا دەگاتە ١٤ هەزار دۆلار.



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure