كۆمسیۆن: هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاكانی عێراق له‌كاتى خۆیدا ئه‌نجام نادرێت

هەواڵ / عێراق :: 16/10/2018‌ :: 301‌ جار بینراوە

تاگ :: عێراق

دواڕۆژ، پشتیوان جەمال
جێگری سەرۆكی كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عێراق رایدەگەیەنێت: هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاكانی عێراق لەوادەی خۆیدا ناكرێت، چونكە ئامادەكاری بۆ نەكراوە.


رزگار حاجی، جێگری سەرۆكی كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عێراق بە دواڕۆژی راگەیاند: هەرچەندە دەبوو هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاكان رۆژی 22ى كانونی یەکەمی ئەمساڵدا ئەنجام بدرایە، بەڵام لەبەرئەوەی ئامادەكاریی نەكراوە، هەڵبژاردنەكان ناكرێن.

ناوبراو وتیشی: "پێش هەموو شتێك بەهۆی بڕیارێكی حەیدەر عەبادی سەرۆك وەزیرانەوە لەلایەن پەرلەمانی عێراقەوە كاركردنی ئەنجومەنی كۆمسیۆن راگیراوە، جگە لەوەش لانیكەم ئامادەكاریی بۆ هەڵبژاردنەكە نزیكەی هەشت مانگ بۆ ساڵێكی دەوێت، بۆیە هەڵبژاردنەكە ناكرێت".




created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure