برسێتى لەیەمەن زیاتر لە 13 ملیۆن هاووڵاتى گرتوەتەوە

هەواڵ / جیهان :: 17/10/2018‌ :: 127‌ جار بینراوە

تاگ :: جیهان

دواڕۆژ
بەپێی ڕاپۆڕتێکى ڕۆژنامەى ئەللیوا، رۆژی دووشەممە 15ی تشرینی یەکەمی 2018 لە کۆنگرەیەکى ڕۆژنامەوانیدا "ستیڤان دۆگریک" وتەبێژى نەتەوە یەکگرتووەکان لەبارەگاى خۆى لە نیویۆرك هۆشدارى بڵاوبونەوەى مەترسى برسێتى لەیەمەن ڕاگەیاندووە: نزیکەى 13.4 ملیۆن هاووڵاتى تووشى برسێتى بون لەو وڵاتە.


ئەویشى وت: "بەهۆى خراپی بارودۆخى ئابوورى و لەدەستدانى نرخى دراو لەو وڵاتە، وایکردووە برسێتى لەساڵى داهاتوودا، بەرەو زیادبوون بڕوات و ڕەنگە پێنج ملیۆن هاووڵاتى دیکەش ئەو مەترسییە بیانگرێتەوە".

لەدرێژەى ڕاپۆڕتەکەدا هاتوە: دانیشتوانى یەمەن بە 27.5 ملیۆن هاووڵاتى مەزەندە دەکرێن، لەناویاندا نزیکەى 13.4 ملیۆن هاووڵاتى مەترسی برسێتیان لەسەرە.

وتیشى: "نەتەوە یەکگرتوەکان لەمساڵدا پێویستى بە سێ ملیار دۆلار هەیە، تاوەکو لە پلانى کەمکردنەوەى برسێتى لەو وڵاتە بەردەوامبێت".

ئەمەش لەکاتێکدایە، ماوەى چوار ساڵە یەمەن بەدەست جەنگى  تایفەگەریەوە دەناڵێنێت.

وەرگێڕانی: ئاکۆ زەنگەنە



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure