نرخى خه‌یار بۆ نیوه‌ دابه‌زى

هەواڵ / ئابوری :: 16/10/2018‌ :: 1211‌ جار بینراوە

دواڕۆژ،زریان محه‌مه‌د
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ 16ى تشرینى یه‌كه‌م نرخى خه‌یار له‌ بازاڕه‌كانى هه‌رێمى كوردستان بۆ نیوه‌ى نرخى پێشوى دابه‌زى ئه‌وه‌ش به‌هۆى هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ى بڕیارى راگرتنى هاورده‌كردنى ئه‌و میوه‌یه‌. 

عه‌تا محه‌مه‌د نوێنه‌ری كاسبكارانی عه‌لوه‌ی سلێمانی به‌دواڕۆژی وت" هاوره‌كردنی خه‌یار له‌ ئێرانه‌وه‌ كراوه‌ته‌وه‌ و له‌ ئه‌مڕۆوه‌ نرخی خه‌یار بۆ نیوه‌ی نرخی پێشوى دابه‌زیوه‌ كه‌ هه‌ر كیلۆیه‌ك له‌ عه‌لوه‌ی سلێمانی  له‌ ٦٠٠ دیناره‌وه‌ بۆ ٣٠٠ دینار دابه‌زی".

وتیشى: "به‌ڕێوه‌به‌ری كشتوكاڵی سلێمانی پێشتر پێی ڕاگه‌یاندین كه‌ تا كۆتایی ئه‌م مانگه‌ هاورده‌كردن قه‌ده‌غه‌ ده‌بێت، به‌ڵام له‌ئه‌مڕۆوه‌ وه‌زاره‌تی كشتوكاڵ و حكومه‌ت ئه‌و قه‌ده‌غه‌كردنه‌یان هه‌ڵگرتووه‌ و  هاورده‌كردنى خه‌یار ده‌ستیپێكرده‌وه‌ كه‌ ئه‌مه‌ش زیان به‌ جوتیارانی ناوخۆ ده‌گه‌یه‌نێت، له‌كاتێكدا به‌رهه‌می خه‌یار ئێستا زۆره‌و ده‌توانێت به‌شی ناوخۆ پڕبكاته‌وه‌ پێویستى به‌ هاورده‌كردن نابێت".



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure