له‌ هه‌رێم دكتۆرای فه‌خری ده‌به‌خشرێته‌ كۆچه‌ر بیركار

هەواڵ / کوردستان :: 16/10/2018‌ :: 797‌ جار بینراوە

دواڕۆژ، كۆچه‌ر عه‌لی
سه‌رۆكی زانكۆی سه‌ڵاحه‌دین رایده‌گه‌یه‌نێت: له‌ چه‌ند رۆژی داهاتوودا كۆچه‌ر بیركار سه‌ردانی هه‌رێمی كوردستان ده‌كات و دكتۆرای فه‌خری پێده‌به‌خشرێت.


ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ 16ی تشرینی یه‌كه‌م ئه‌حمه‌د دزه‌یی، سه‌رۆكی زانكۆی سه‌ڵاحه‌ددین، له‌ كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند: كۆچه‌ر بیركار جێی شانازی گه‌لی كورده‌و له‌ بواری زانستی بیركاریدا سه‌رچاوه‌یه‌كی گرنگه‌ بۆ خه‌ڵكی كوردستان و ده‌بێت سه‌رجه‌م مامۆستایانی كورد و خوێندكاران سودی زۆری لێوه‌ر بگرن و پێویسته‌ بیركردنه‌وه‌و مه‌نهه‌جی بیركاری له‌لایه‌ن دكتۆر كۆچه‌ر بیركاره‌وه‌ دابندرێت.
 
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد: له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵاو توێژینه‌وه‌ی زانستی و زانكۆی سه‌ڵاحه‌دینه‌وه‌ دكتۆرای فه‌خری ده‌به‌خشرێتە كۆچه‌ر بیركار  كه‌ بڕیار وایه‌ له‌ چه‌ند رۆژی داهاتوو سه‌ردانی هه‌رێمی كوردستان بكات.
 



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure