وێنه‌: خورماتوو ماندەگرێت

هەواڵ / کوردستان :: 16/10/2018‌ :: 200‌ جار بینراوە

تاگ :: كوردستانى

دواڕۆژ، سیروان حه‌سه‌ن 
ئه‌مڕۆ هاوڵاتیانى كورد له‌ خورماتوو دژى بارودۆخی ئه‌و شارەو  سته‌مه‌ به‌رامبه‌ر به‌ هاووڵاتاینى كورد، مانگرتنیان له‌ كاركردن ڕاگه‌یاند و به‌وهۆیه‌شه‌وه‌ هێزێكى زۆر بڵاوه‌پێكراو په‌یامنێر و وێنه‌گرى كه‌ناڵێكى كوردیش ده‌ستبه‌سه‌ركران. 

به‌رزان محه‌ممه‌د یه‌كێك له‌ دوكانداره‌كانى بازاڕى هه‌ڵوێست له‌ خورماتوو به‌ دواڕۆژى راگه‌یاند: له‌ دژى ئه‌و زوڵم و سته‌مه‌ى له‌مڕۆژه‌دا به‌رامبه‌ر به‌ هاووڵاتیانى كوردى خورماتوو ئه‌نجامدرا، ئه‌مڕۆ وه‌كو دوكاندار و كاسبارانى كورد له‌ خورماتوو دوكانه‌كانیان داخستووه‌ و مانگرتنیان ڕاگه‌یاندووه‌.

وتیشى: "به‌ داخه‌وه‌ دواى یه‌ك ساڵ تاوه‌كو ئێستا حكوومه‌تى عێراق قه‌ره‌بووى هاووڵاتیانى كورد و به‌ تایبه‌تى دووكانداره‌كانى نه‌كردووه‌ته‌وه‌ كه‌هه‌موویان دوكانه‌كانیان تاڵان كراون و سوتێندراون و به‌ شێكیشیان ته‌قێندرانه‌وه‌". 

سالار عه‌زیز كاسبكارێكى تر له‌ خورماتوو به‌ دواڕۆژى راگه‌یاند: سه‌ره‌ڕاى ئه‌و زیانه‌ زۆره‌ى به‌ر هاووڵاتیانى كورد كه‌وتووه‌ له‌ خورماتوو، به‌ڵام هه‌ردوو حكوومه‌تى عێراق و هه‌رێمى كوردستانیش قه‌ره‌بووى هاوڵاتیانیان نه‌كردووه‌ته‌وه‌. 

هه‌ر ئه‌مڕۆ به‌هۆى مانگرتنى هاووڵاتیانى كورده‌وه‌، هێزێكى زۆر له‌ هێزه‌ ئه‌منییه‌ عێراقییه‌كان له‌ ناو شاره‌كه‌دا بڵاوه‌پێكراوه‌. 





created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure