20 تەن تەماتەو بڕێکی زۆر جگه‌رى به‌سه‌رچوو ده‌ستیان به‌سه‌رداگیرا

هەواڵ / کوردستان :: 16/10/2018‌ :: 249‌ جار بینراوە

دواڕۆژ، سیروان حه‌سه‌ن 
له‌ نێو عه‌لوه‌ى كه‌لار لیژنه‌كانى قایمقامیه‌تى كه‌لار ده‌ستیانگرت به‌سه‌ر 20 تەن ته‌مانه‌ى خراپ و له‌ ژێره‌وه‌ى باره‌ ته‌ماته‌كه‌ش بڕێكى زۆر جگه‌رى به‌ستوو ده‌ستى به‌سه‌رداگیرا كه‌ به‌سه‌رچووه‌ و هاوكات قه‌ده‌غه‌شه‌. 

شه‌هاب ئه‌حمه‌د قایمقامى كه‌لار به‌ دواڕۆژى راگه‌یاند: له‌كاتى پشكنینى عه‌لوه‌ى كه‌لار له‌ لایه‌ن لیژنه‌كانى قایمقامیه‌تى كه‌لاره‌وه‌، له‌ نێو دوو ئۆتۆمبێلى بارهه‌ڵگردا 20 تەن ته‌ماته‌ى خراپ ده‌ستی به‌سه‌رداگیرا كه‌ به‌ پێى ڕێنماییه‌ ته‌ندروستییه‌كان شیاو نه‌بوون بۆ خواردن. 

وتیشى: "له‌ كاتێكدا له‌ نێو بارهه‌ڵگره‌كان باره‌كه‌ هێنرانه‌ خواره‌وه‌، له‌ ژێره‌وه‌ى ته‌ماته‌كان بڕى 518 كیلۆ جگه‌رى مریشك ده‌ستى به‌سه‌رداگیرا كه‌ به‌سه‌رچووبوو، ئه‌مه‌ جگه‌ له‌وه‌ى به‌ شێوه‌ى نهێنى له‌ ژێره‌وه‌ى باره‌كان دانرابوون بۆ ئه‌وه‌ى له‌ بازاڕه‌كانى كه‌لار ساغى بكه‌نه‌وه‌". 

ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو: له‌ لایه‌ن لیژنه‌كانه‌وه‌ هه‌موو ئه‌و ته‌ماته‌ و جگه‌رى به‌سه‌رچووه‌ له‌ ناوبران و هاوكات شۆفێرى بارهه‌ڵگره‌كان هه‌ریه‌كه‌ و به‌ بڕى 500 هه‌زار دینار غه‌رامه‌ كراون و ڕووبه‌رووى یاساش ده‌كرێنه‌وه‌. 



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure