نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان له‌سه‌ر دیارنه‌مانى خاشقچی داوایه‌ك ئاڕاسته‌ى سعودیه‌و توركیا ده‌كات

هەواڵ / جیهان :: 16/10/2018‌ :: 204‌ جار بینراوە
میشێل باچڵێت سه‌رۆكى رێكخراوى مافى مرۆڤى سه‌ربه‌ نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان

دواڕۆژ
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ 16ى تشرینى یه‌كه‌م میشێل باچڵێت سه‌رۆكى رێكخراوى مافى مرۆڤى سه‌ربه‌ نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان داواى له‌ عه‌ره‌بستانى سعودیه‌و توركیا كرد كه‌ سه‌رجه‌م ئه‌و زانیاریانه‌ ئاشكرا بكه‌ن كه‌ په‌یوه‌ندیدارن به‌ دیارنه‌مان و ئەگەری کوژرانی جه‌مال خاشقچی نوسه‌ر و رۆژنامه‌نوسی سعودیه‌وه‌ له‌ توركیا.

میشێل باچڵێت وتیشى"پێویسته‌ پارێزبه‌ندی سه‌ر باره‌گا دیبلۆماسییه‌كان و به‌رپرسان هه‌ڵبگیرێت".

پێشتریش رێكخراوى نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان داوایه‌كى له‌وجۆره‌ ئاڕاسته‌ى توركیا و سعودیه‌ كرد له‌پاش دیار نه‌مانى خاشقچى كاتێك چووه‌ ناو كونسڵخانه‌ى سعودیه‌وه‌ له‌ شارى ئه‌سته‌نبوڵ و دیارنه‌ما.



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure