واده‌ى دابه‌شكردنى مووچەی سه‌رجه‌م وه‌زاره‌ته‌ مه‌ده‌نییه‌كان راگه‌یه‌ندرا

هەواڵ / کوردستان :: 16/10/2018‌ :: 58418‌ جار بینراوە

دوارۆژ
بڕیاره‌ سبه‌ى چوارشه‌ممه‌ مووچه‌ى مانگى ته‌مووزى كارمه‌ند و فه‌رمانبه‌رانى وه‌زارەتێكى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان دابه‌ش بكرێت و تا یه‌كشه‌ممه‌ى داهاتوش دابه‌شكردنى مووچه‌ى سه‌رجه‌م وه‌زاره‌ته‌ مه‌ده‌نییه‌كان كۆتایی بێت.


سه‌رچاوه‌یه‌كى به‌رپرس له‌ یه‌كێك له‌ خه‌زێنه‌كانى سه‌ر به‌ وه‌زاره‌تى دارایی حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان ئاشكرایكرد كه‌ له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تى داراییه‌وه‌ ئاگاداركراوینه‌ته‌وه‌ كه‌ سبه‌ى چوارشه‌ممه‌ 17ى تشرینى یه‌كه‌م مووچه‌ى فه‌رمانبه‌ر و كامه‌ندانى وه‌زاره‌تى ناوخۆى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان دابه‌شبكرێت".

ئه‌و سه‌رچاوه‌یه‌ كه‌ نه‌یوست ناوى بڵاوبكرێته‌وه‌ وتیشى"بڕیاره‌ تا رۆژى یه‌كشه‌ممه‌ى داهاتوو مووچه‌ى مانگى ته‌مووزى فه‌رمانبه‌رانى سه‌رجه‌م وه‌زاره‌ته‌ مه‌ده‌نییه‌كان دابه‌شبكرێت".
 



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure