دواڕۆژ ورده‌كارى كرێى وانه‌بێژى و كاتى پێدانى پاره‌كه‌یان بڵاوده‌كاته‌وه‌

هەواڵ / کوردستان :: 16/10/2018‌ :: 173‌ جار بینراوە

دواڕۆژ، نوسینگه‌ی هه‌ولێر
بۆ خوێندنی 2018-2019 كرێی مامۆستایانی وانه‌بێژ به‌ پێی جۆری بڕوانامه‌ دیاری كراوه‌و كرێی هاتووچۆش له‌سه‌ر خودی مامۆستایان ده‌بێت.

به‌پێی رێنماییه‌كانی وانه‌بێژی وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ی حكومه‌تی هه‌رێم بۆ خوێندنی 2018-2019 كه‌ وێنه‌یه‌كی ده‌ست دواڕۆژ كه‌تووه‌ تێیدا هاتووه‌: پێویسته‌ له‌ كۆتایی هه‌موو مانگێك تا 5ی مانگی داهاتوو خشته‌ی خه‌رجی وانه‌بێژی بگاته‌ به‌شی وردبینی له‌ دیوانی په‌روه‌رده‌ و له‌ دوای ئه‌و به‌رواره‌ هیچ خشته‌یه‌ك وه‌رناگیرێت.

به‌ پێی رێنماییه‌كان كرێی وانه‌بێژان به‌ پێی بڕوانامه‌كانیان دیاریكراوه‌ به‌م جۆره‌:

كرێی مامۆستایانی وانه‌بێژی دامه‌رزاو:
- هه‌ڵگری بروانامه‌ی دبلۆم 3000 دینار.
- هه‌ڵگری بڕوانامه‌ی بكالۆریۆس و دبلۆمی باڵای یه‌ك ساڵ 4000 دینار.
- هه‌ڵگری بڕوانامه‌ی ماسته‌ر و هاوتاكه‌ی 5000 دینار
- هه‌ڵگری بڕوانامه‌ی دكتۆراو هاوتاكه‌ی 6000 دینار.
كرێی مامۆستایانی وانه‌بێژی دانه‌مه‌زراو:
- هه‌ڵگری بڕوانامه‌ی دبلۆم 4000 دینار.
- هه‌ڵگری بڕوانامه‌ی بكالۆریۆس و دبلۆمی باڵای یه‌ك ساڵ 5000 دینار.
- هه‌ڵگری بڕوانامه‌ی ماسته‌رو هاوتاكه‌ی 6000 دینار
- هه‌ڵگری بڕوانامه‌ی دكتۆرا و هاوتاكه‌ی 7000 دینار.
ده‌قی رێنماییه‌كان:



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

بەپەلە