چالاكوانێكی كورد "رفێندرا"

هەواڵ / کوردستان :: 16/10/2018‌ :: 2091‌ جار بینراوە

دواڕۆژ، عیماد جه‌باری
به‌ره‌به‌یانى ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ 16ى تشرینى یه‌كه‌م  له‌لایه‌ن ژماره‌یه‌ك چه‌كداره‌وه‌ چالاكوانێكی كورد له‌ كه‌ركوك رفێندرا. 


ئۆژین جۆڵا چالاكوان به‌دواڕۆژی وت" كاتژمێر 1ی به‌ره‌به‌یانی له‌ گه‌ڕه‌كی شۆرجه‌ى كه‌ركوك ژماره‌یه‌ك چه‌كدار هه‌ڵیانكوتاوه‌ته‌ سه‌ر ماڵی ئه‌ده‌هه‌م جومعه‌ چالاكوان و له‌گه‌ڵ برایه‌كیدا رفاندویانن و تاوه‌كو ئێستا چاره‌نوسی نازانرێت".

وتیشی" خێزانه‌كه‌ی گومانده‌كه‌ن ئه‌و چه‌كدارانه‌ی ئه‌دهه‌میان رفاندووه‌ سه‌ر به‌هێزه‌كانی دژه‌تیرۆری عێراق بن.

چه‌ند رۆژێك پێش ئێستا ئه‌دهه‌م جومعه‌ له‌گه‌ڵ ژماره‌یه‌ك چالاكوانی دیكه‌ی كه‌ركوكدا له‌كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا داوایانكرد به‌هۆی ساڵڕۆژی 16ی ئیكتۆبه‌ره‌وه‌ خه‌ڵكی شاره‌كه‌ بۆ ماوه‌ی كاتژمێرێك مانبگرن و دوكان و بازاڕه‌كان دابخه‌ن.



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure