14 سه‌ربازى ئێرانى رفێنران

هەواڵ / جیهان :: 16/10/2018‌ :: 2891‌ جار بینراوە

دواڕۆژ
به‌یانى ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ 16ى تشرینى یه‌كه‌م 14 سه‌ربازى ئێرانى كه‌ پاسه‌وانى سنورى وڵاته‌كه‌یان بوون له‌گه‌ڵ پاكستان رفێندران.

ئاژانسى ئیسناى ئێرانى ئاشكرایكردووه‌ كه‌ روداوى رفاندنى ئه‌و سه‌ربازانه‌ له‌مه‌رزى لولكدان له‌ شارى میرجاوه‌ رویداوه‌ كه‌ له‌ سه‌ر سنورى پاكستانه‌.

ئیسنا ئاماژه‌ى به‌وه‌شداوه‌ كه‌ كاتژمێر 5ى به‌ره‌به‌یان ئه‌و سه‌ربازانه‌ رفێندراون  و ئۆباڵى روداوه‌كه‌ش ده‌خاته‌ ئه‌ستۆى گروپێكى "تیرۆریستی" به‌بێ ئه‌وه‌ى ناویان بهێنێت. 

هاوكات سایتى ئینته‌ر ناشناڵى ئێران ئاشكرایكرد كه‌ گروپی جه‌یشولعه‌دل به‌رپرسیاریه‌تی خۆى له‌ رفاندنى ئه‌و  14 سه‌ربازه‌ ئێرانیه‌ راگه‌یاندووه‌.

گروپی جه‌یشولعه‌دل گروپێكى سونه‌ مه‌زهه‌بى به‌لوچى نه‌یارى حكومه‌تى ئێرانن كه‌ له‌ سنورى نێوان ئێران و پاكستاندا چالاكی ئه‌نجام ده‌ده‌ن.
    
به‌ گوێره‌ی میدیاكانی ئێرانیش 7 كه‌س له‌ ڕفێندراوه‌كان سه‌ر به‌ هێزه‌كانی به‌سیج و دوانیشیان ئه‌ندامى هێزه‌كانی ئیتڵاعاتن و  پێنجه‌كه‌ى تریش پاسه‌وانی سنوور بوون.



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure