خۆپیشاندانی خوێندکاران لە سلێمانی دەستیپێکرد

هەواڵ / کوردستان :: 16/10/2018‌ :: 904‌ جار بینراوە

دواڕۆژ، زریان محەمەد
 به‌یانى ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ 16ى تشرینى یه‌كه‌م  خوێندکارانی بەشێکی زانکۆی سلێمانی لەبەرامبەر جێبەجێنەکردنی داواکارییەکانیان خۆپیشاندانیان دەستپێکرد.


لاوەند ئیبراهیم خویندکاری بەشی پزیشکی ددان قۆناغی دووەم بە دواڕۆژی وت: "سەرجەم خوێندکارانی قۆناغەکانی پزیشکی ددان ئەمڕۆ سێشەممە بۆ جاری دووەم خۆپیشاندانمان لە بەردەم کۆلێژەکەمان ئەنجامدا و شەقامەکەمان بەڕووی ھاتوچۆی ئۆتۆمبێل لە شەقامی مەجیدبەگ لای بینای مەڵتی زانکۆی سلێمانی داخست".

وتیشی: "مەبەستی خۆپیشاندانەکەمان داواکردنە بۆ ڕێگریکردنی حکومەت لە پێنەدانی مۆڵەت بەنەکردنەوەی زانکۆی پزیشکی ئەھلی و دامەزراندن بۆ دەرچووانی کۆلێژەکەمان بکرێتەوە، پێداویستییەکانی کۆلێژەکەشمان بۆ دابینبکرێت کە زۆر پشتگوێ خراوین لەو ڕووەوە، بەڵام لە شاری ھەولێر ھەموو شتێکیان بۆ دابین دەکرێت".



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure