حكومه‌تى هه‌رێم بڕیك پاره‌ بۆ توێژێك خه‌رجده‌كات

هەواڵ / ئابوری :: 16/10/2018‌ :: 3439‌ جار بینراوە

تاگ :: ئابوری

دواڕۆژ، نوسینگه‌ی هه‌ولێر
نێچیرڤان بارزانى سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بڕیاریداوه‌ بڕی 100 ملیۆن دۆلار بۆ به‌ڵێنده‌ران خه‌رج بكات ئه‌وه‌ش به‌ وته‌ى سه‌رۆكی لقی هه‌ولێری یه‌كێتیی به‌ڵێنده‌رانى كوردستان. 

سه‌رۆ دزه‌یی، سه‌رۆكی لقی هه‌ولێر یه‌كێتیی به‌ڵێنده‌رانی هه‌رێمی كوردستان به‌ دواڕۆژی ڕاگه‌یاند" دوای ئه‌وی سه‌رۆكی حكومه‌تی بڕیاریدا به‌ خه‌رجكردنی بڕی 100 ملیۆن دۆلار بۆ به‌ڵێنده‌ران و بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش هه‌ریه‌ك له‌ ده‌سته‌ی باڵای یه‌كێتی به‌ڵێنده‌ران و سه‌رجه‌م لقه‌كان و هه‌ردوو وه‌زاره‌تی پلاندانان و دارایی كۆبوونه‌وه‌یه‌كیان ئه‌نجامداوه‌ به‌مه‌به‌ستی چۆنیه‌تی خه‌رجكردنی ئه‌و بڕه‌ پاره‌یه‌ كه‌ بڕیاره‌ پاره‌كه‌ش له‌ماوه‌ی سێ ڕۆژدا خه‌رجبكرێت".

ئاشكراشیكرد: به‌پێی ئه‌و میكانیزمه‌ی دانراوه‌ له‌و 100 ملیۆن دۆلاره‌ی ته‌رخانكراوه‌ 25 ملیۆن دۆلار بۆ ئه‌و پڕۆژانه‌یه‌ كه‌ له‌ قۆناغه‌كانی كۆتایی دان، 75 ملیۆن دۆلاره‌كه‌ی دیكه‌شی بۆ شایسته‌ی به‌ڵێنده‌رانه‌ كه‌ ماوه‌ی چه‌ند ساڵێكه‌ لای حكومه‌ته‌.

وتیشى" له‌ 9ی تشرینی یه‌كه‌م میكانیزمی دابه‌شكردنه‌كه‌یان دیاریكردووه‌و به‌ هۆكاری ته‌كنیكی ته‌رخانكردنی ئه‌وپاره‌یه‌ دواكه‌وتووه‌و جگه‌ له‌ ته‌رخانكردنی ئه‌و بڕه‌ پاره‌یه‌ له‌ ئێستاشدا  به‌ڵێنمان له‌ سه‌رۆكایه‌تی حكومه‌ت وه‌رگرتووه‌ قه‌رزی به‌ڵێنده‌ران كه‌ بڕه‌كه‌ی یه‌ك ملیار دۆلاره‌ لای حكومه‌ته‌ مانگانه‌ له‌كاتی خۆیدا بدرێته‌وه‌".

 



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure