ئه‌مڕۆ مووچه‌ی ئه‌م شوێنانه‌ دابه‌شده‌كرێت

هەواڵ / کوردستان :: 16/10/2018‌ :: 9367‌ جار بینراوە

دواڕۆژ، نوسینگه‌ی هه‌ولێر
بڕیاره‌ ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ 16ی تشرینی یه‌كه‌م مووچه‌ی مانگی ته‌مووزی كارمه‌ندانی چه‌ند ده‌زگایه‌كی ئه‌منی هه‌رێمی كوردستان دابه‌ش بكرێت.   

سه‌رچاوه‌یه‌ك له‌ یه‌كێك له‌ گه‌نجینه‌كانی سه‌ر به‌ وه‌زاره‌تی دارایی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به‌ دواڕۆژی راگه‌یاند: له‌وه‌  ئاگاداركراوینه‌ته‌وه‌ كه‌ ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ 16ی تشرینی یه‌كه‌م مووچه‌ی مانگی ته‌مموزی 2018ی هه‌ریه‌كه‌ له‌ هێزه‌كانی ئاسایش و به‌رگری و فریاكه‌وتن دابه‌شده‌كرێت".

ئه‌و سه‌رچاوه‌یه‌ وتیشی: "پێده‌چێت هه‌ر ئه‌مڕۆ  مووچه‌ی چه‌ند شوێنی تریش دابه‌شبكرێت به‌ڵام هێشتا رون نییه‌ كه‌ ئه‌و شوێنانه‌ی تر كوێن کە مووچە وەردەگرن".



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure