دواین نرخى دراوه‌كان به‌كاتى داخستنى بازاڕ

هەواڵ / ئابوری :: 15/10/2018‌ :: 4140‌ جار بینراوە

دواڕۆژ
پاشنیوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ 15ی تشرینى یه‌كه‌می 2018، له‌کاتی داخستنی بازاڕه‌كانى دراودا، به‌هاى دۆلار به‌رامبه‌ر دینار دابه‌زینى به‌خۆیه‌وه‌ بینى و به‌هاى تمه‌نيش دابه‌زی و لیره‌ش به‌رزبوه‌وه‌.


شاخه‌وان فه‌لاح، له‌ كۆمپانیاى په‌ى ماسته‌ر (PMC) له‌ سلێمانى به‌ دواڕۆژى رایگه‌یاند: له‌ داخستنى بازاڕه‌كانى دراوى سلێمانیدا، به‌هاى دۆلار به‌رامبه‌ر دینار دابه‌زینى  به‌خۆیه‌وه‌ بینى و 100 دۆلار به‌ 120.800 دینار مامه‌ڵه‌ى پێوه‌كرا، له‌كاتێكدا له‌ كردنه‌وه‌ى بازاڕدا به‌ 120.950 دینار بوو.

سه‌باره‌ت به‌ به‌هاى تمه‌ن لە بازاڕەکانی کوردستاندا وتى: "ئه‌مڕۆ به‌هاى تمه‌ن به‌رامبه‌ر دۆلار دابه‌زینێكى كه‌مى به‌خۆوه‌ بینى و له‌ داخستنى بازاڕدا دۆلارێك به‌ 13.500 تمەن مامه‌ڵه‌ى پێوه‌كرا، به‌ڵام له‌ كردنه‌وه‌ى بازاڕدا دۆلارێك به‌ 13.100 تمه‌ن مامه‌ڵه‌ى پێوه‌كرا".

به‌گشتى ئه‌مڕۆ به‌هاى دۆلار به‌رامبه‌ر به‌ دینار به‌مشێوه‌یه‌ بوو:
- به‌كاتى كردنه‌وه‌ى بازاڕ 100 دۆلار بە 120.950 دینار.
- به‌كاتى داخستنی بازاڕ 100 دۆلا ر بە 121.800  دینار.

به‌هاى دۆلار به‌رامبه‌ر تمه‌ن:
- كردنه‌وه‌ى بازاڕ: 100 دۆلار 1.310.000 تمه‌ن كاش.
- داخستنى بازاڕ : 100 دۆلار 1.350.000 تمه‌ن كاش.
- بەڵام بە حەواڵە 100 دۆلار 1.360.000 تمه‌ن.

- ئەمڕۆ به‌هاى لیره‌ى توركى: 100 دۆلار به‌ 5.84 لیره‌.
-         رۆژى یه‌كشـــه‌مـمـه‌: 100 دۆلار به‌ 5.87 لیره‌ بوو.



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure