فره‌نسا: به‌هۆی لافاوه‌وه‌ 13 كه‌س گیانیان له‌ده‌ستدا

هەواڵ / جیهان :: 15/10/2018‌ :: 146‌ جار بینراوە

تاگ :: جیهان

دواڕۆژ، محه‌مه‌د نه‌جمه‌دین 
به‌رێوبه‌رایه‌تی به‌رگری شارستانی سه‌ر به‌ وه‌زاره‌تی ناوخۆی فره‌نسا رایگه‌یاند: به‌هۆی ئه‌و لافاوه‌ زۆره‌ی كه‌ له‌ هه‌رێمی ئورد له‌ باشوری فره‌نسا دروستبووه‌ 13 كه‌س گیانیان له‌ده‌ستداوه‌.

به‌یانی ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ 15ی تشرینی یه‌كه‌م، ده‌زگای كه‌شناسی نیشتیمانی فره‌نسا ئاگاداركردنه‌وه‌ی له‌باره‌ی باری نایاسایی له‌و هه‌رێمه‌ بڵاوكرده‌وه‌ به‌هۆی ئه‌و لافاوه‌ی كه‌ له‌ئه‌نجامی بارانبارینی زۆره‌وه‌ دروستبوو بوو. 

به‌پێی میدیا فره‌نسییه‌كان، بارانبارین و لافاوه‌كه‌ بووه‌ته‌هۆی بڕینی كاره‌بای زیاتر له‌ 8 هه‌زار ماڵ و وه‌ستانی جوڵه‌ی شه‌مه‌نده‌فه‌ر و داخستنی سه‌رجه‌م ده‌زگا په‌روه‌رده‌ییه‌كان.



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure