تره‌مپ داوای لێكۆڵینه‌وه‌ی به‌په‌له‌ له‌ دیارنه‌مانی خاشقچی ده‌كات

هەواڵ / جیهان :: 15/10/2018‌ :: 260‌ جار بینراوە
مایك پۆمپیۆ، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا

دواڕۆژ، محه‌مه‌د نه‌جمه‌دین 
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا رایده‌گه‌یه‌نێت: دۆناڵد تره‌مپ داوایكردووه‌ كه‌ لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كی "به‌په‌له‌ و كراوه‌" له‌سه‌ر دۆسیه‌ی دیارنه‌مانی جه‌مال خاشقچی بكرێت. 

به‌پێی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا له‌و چوارچێوه‌یه‌شدا ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ 15ی تشرینی یه‌كه‌م مایك پۆمپیۆ، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا ده‌گاته‌ ریاز.

هیزه‌ر ناوێرت، وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا له‌ راگه‌یه‌نراوێكدا ئاشكرایكرد:  دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ئه‌مریكا داوای لێكۆڵینه‌وه‌ی به‌په‌له‌ و كراوه‌ی كردووه‌ له‌ دۆسیه‌ی دیارنه‌مانی جه‌مال خاشقچی رۆژنامه‌نوس له‌ رۆژنامه‌ی واشنتن پۆست. 

ئه‌مه‌ش پاش ئه‌وه‌دێت تره‌مپ ئاشكرایكردبوو، له‌گه‌ڵ شا سه‌لمانی پاشای سعودیه‌ قسه‌ی كردووه‌ له‌باره‌ی دیارنه‌مانی خاشقچی. 

2ى ئه‌م مانگه‌ پاش سه‌ردانێكى بۆ كونسوڵخانه‌ى وڵاته‌كه‌ى له‌ ئه‌سته‌نبوڵ، خاشقچى بێ سه‌روشوێن بوو و تائێستاش هه‌موو ئه‌گه‌ره‌كان باس له‌ كوژرانى ده‌كه‌ن له‌نێو كونسوڵخانه‌كه‌ ئه‌مه‌ش به‌هۆى لێدوانه‌ ره‌خنه‌ ئامێزه‌كانى پێشووى به‌رامبه‌ر ده‌سه‌ڵاتدارانى ریاز.



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure