قەڵەویی تەنگی بە سوپای بریتانیا هەڵچنیوە

هەواڵ / جیهان :: 16/10/2018‌ :: 2713‌ جار بینراوە

تاگ :: جیهان

دواڕۆژ
كێشەی قەڵەویی سەربازانی وڵاتەكەیان بۆتە باسی میدیاكانی بریتانیا بەوەی رێژەكەی بەجۆرێك زیادیكردووە، رەنگە گرفت دروستبكات لەبەرەكانی جەنگ.


لەگرتە ڤیدیۆییەکدا، سەربازێکی سوپای بریتانی دەردەکەوێت کەبەهۆی قەڵەوییەوە ورگی شۆڕ بۆتەوە، وەزارەتی بەرگری ئەو وڵاتەی خستۆتە بەردەم پرسیاری زۆر، بەوەی پێچەوانەی بنەماکانی یاسای سەربازییە لە زۆربەی وڵاتانی جیهان.

بەپێی ڕاپۆڕتێکی ڕۆژنامەی دەیلی مەیلی بریتانی ڕێژەی قەڵەوی لەنێو سوپای بریتانیا زۆرە، ئەگەر چارەسەر نەکرێت، ڕەنگە لەگۆڕەپانی جەنگدا رێژەی كوشتن زیاد بكات.

وتیشی: "لەکۆی ١٩٠ هەزار سەربازی بریتانی ٣٠ هەزاریان کێشەی قەڵەوییان هەیە، واتا لەهەر ١٠ سەربازێک یەکێکیان قەڵەون".

بەپێی ئامارەکان، سەرجەم سەربازە  قەڵەوەکان لە سوپای بریتانیا، بەم شێوەیە دابەشبوون:

٨٦٦٢ سەربازی هێزی وشکانیین.
٤٦٦٦ سەربازی هێزی دەریایین.
٤٢٤٧ سەربازی هێزی ئاسمانین.

بەمەبەستی چارەسەرکردنی ئەو کێشەیە، سوپای بریتانی چەند هەنگاوێکیان لەو بارەیەوە ناوە، لەوانەش ١٦ سەرباز نەشتەرگەری لادانی چەورییان بۆ کراوە ١٦٠ی دیکەش چارەسەر وەردەگرن لەڕێگەی حەب و دەرمانەوە بۆ داگرتنی کێشیان.

ڕیچارد کیمب فەرماندەی پێشووی هێزی بریتانی لە ئەفغانستان، پێشنیازی کردووە ئەو سەربازە بریتانییانەی قەڵەون لەئەفغانستان، پێویستە جیابکرێنەوە لەسەربازەکانی دیکە.

وە: ئاکۆ زەنگەنە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure